وەرڪا

وەرڪا ...

وەرکا دەکەوێتە شاری سەمــاوە لەباشوری عێراق وەرکا لە
دەشتە بەرینەکانی باشوری عێــراق. ئەو شوێنەی بۆیەکەم جار لەمێژووی بەشەریەتدا شارو نوسین وخۆشەویستی و ئەدەبی تێدا لە دایک بوو ...

شــــاری وەرکا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4000 ساڵ پێش زایین ئەوەی ئەم شوێنەوارە مێژووییە لە شوێنەکانی دیکەی جیـــــهان جیادەکاتەوە ئەوەیە ، یەکەم ناوچەیە لە جیهانـــــــــــــدا کە مۆدێلی شاری تێدا دروست دەبێ وەک کۆبونەوەیەکی کــــــــۆمەڵایەتی و شارستانی ئینسانەکان

هـاوکات هـــەر لێرەدا لە شاری وەرکا یەکەم پیت و یەکەم شێوەی نووسین داهێنرا بۆ یەکەمجار مرۆڤ خۆشەویستی پێناسە دەکات و وەک بەهـــــایەکی پیرۆز دەیپەرستێ و لە شێوەی خــــــــــــــواوەندێکدا بەرجەستەی دەکات، ئەویش خــــــــواوەندی عەشتارە ...

هــەر لەم شارەدا یەکەم تێکستی ئەدەبی لە دایک دەبێ لە مێژووی مرۆڤایەتـــــیدا ، ئەویش داستانی گەلگامێشە ئەو کەسەی بە شوێن نەمریدا گەڕاو ئینجا بۆ یەکەمجار هونەر
مۆزایڪ لەم شارە دا دەرکەوت کە بۆ ڕازاندنەوەی دیوار و ستون و واجهەی پەرستاگان بەکارهات تووە ...

ھۆكاری شكانی لووتی ئەبول ھۆل

ھۆكاری شكانی لووتی ئەبول ھۆل 

مێژوی ئەو پەیکەرە دەگەڕێتەوە بۆ 5500 ساڵ پێش ئێستا، کەبەیەکێک لەشوێنە ھەر بەناوبانگە گەشتیارییەکان دادەنرێت. جا لەبەر ئەو بەھا مەعنەوییە گەورەی ھەیەتی زۆر کەس ھەوڵیان دا شکانی لوتی بقۆزنەوە لەڕێگەی قسەی ناڕاست ،تەنانەت ھەندێک پەنجەی تۆمەت بۆ بەریتانی و ئەڵمانەکان درێژ دەکەن کە چوونە ناو میسر لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم، بەڵام شارەزایانی بواری مێژوو ئەو شتە ڕەت دەکەنەوە بەھۆی بونی وێنەیەکی ئەو پەیکەرە کەھی ساڵی١٨٨٦ کەئەوکاتیش لوتی شکاو بووە. سەبارەت بە سوپاکەی ناپلیۆن کەئەوان شکاندبیان لەکاتی ئەو حەملەی کردیانە سەر میسر لەساڵی ١٧٩٨ ئەویش لەلایەن شارەزایانەوە ڕەت دەکرێتەوە بەھۆی بونی ھەندێک وێنە کەکێشراوە لەلایەن ڕۆژھەڵاتناسی بەریتانی فریدریک لویس ١٧٣٧ کەلەو کاتیش ھەر لوتی شکاو بووە. ھەروەھا گێڕانەوە یەکێک لەمێژوو نووسە میسڕییەکان لەسەدەی پازدەی زایینی ئەو قسانە بەدرۆ دەخاتەوە، کە وای گێڕاوەتەوە ئەوەی پەیکەرەکەی تێکداوە سۆفییەکی توندڕەو بووە بەناوی محمد صائم الدهر وەکو سزایەکیش بۆ ئەو کارەی کەکردوویەتی کوژرا لەلایەن خەڵکی ئەو کاتە لەساڵی١٣٧٨.

پەیکەری ئەبو ھۆل پێک ھاتوە لەسەری مرۆڤ و جەستەی شێر. درێژی پەیکەری ئەبو ھۆل ٧٣،٥ مەترە و ٢٠ مەتریش بەرزە دەوترێت کەلەسەردەمی فیرعەون خەفرەع دروست کراوە لەنێوان ساڵانی ٢٥٣٢-٢٥٥٨
Source: Archaeology page

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...