هونەرمەند و ڕۆشنبیرى سێ ڕوو


یەکێک لە گرفتەکانى سیاسەتى کولتورى ئەم ناوچەیە گرفتى بەڕێوەبردنە ,
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە چۆن دەیبەن بەڕێوە!!؟ 
زۆربەى زۆرى لە ڕێگەى هونەرمەند و ڕۆشنبیرەوە ئەم کارە دەکرێت, واتا هونەرمەند و ڕۆشنبیرەکان خۆیان تێکەڵاوى کایەى سیاسی کولتوریەکە بوون و ڕاستەوخۆ سیاسەتى کولتورى ئەم هەرێمە جێبەجێ دەکەن بەم شێوەیەى خوارەوە :- 
بەیانیان:- فەرمانبەرە و پۆستى هەستیارى کولتورى بە دەستەوەیە و خزمەتى دەسەڵاتى سیاسى ئەم هەرێمە دەکات, کوڕە نازدارەکەى دەسەڵاتە و گوێڕایەڵى بەرپرسانى حیزبە, سودمەندى یەکەمى ئەم سیستمەیە وە دامودەزگاکانى حکومەت وەک موڵکى شەخسى تەماشا دەکات.....
نیوەڕۆ:- یەکەمى بێ ڕکابەرە لە ئۆپۆزیسیۆندا ڕەخنە گرى ئەم سیستمەیە ناویان بە گەندەڵ دەهێنێ و دەڵێت ئەم سیستمە شکست خواردووە بێ بەرهەمە , خۆى لێدەبێت بە فریادڕەسى هونەر و کولتور دەست دەکات بە ئامۆژگاریمان ....
ئێواران:- لە سەر مێزى خواردنەوە لە نادی و باخەکاندا هەر کە مەست بوو دەنگ بەرز دەکاتەوە و دەڵێت هونەرمەند دەبێت سەربەخۆبێت وەک ئێمە هەڵوێستى هەبێ لەمەڕ ڕووداوەکاندا, هونەرمەند نابێت سەر بە هیچ لایەنێک بێت 
هونەر پێوستى بە ئۆتۆنۆمیى هەیە پیوستى بە کەسایەتى خاوەن هەڵوێستە, ئێمە هونەرمەندى ڕاستەقینەین ئەوانە هەموویان دەڵاڵى دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنن..... 
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئێمە لە چ کارەساتێدا دەژین بە دەست ئەم جۆرە لە کارەکتەرە (هونەرمەند و ڕۆشنبیرى سێ ڕوو ) کە بوون بە ئەختەبوت لە هەموو ناوەندێک و شوێنێکدا بوونیان هەیە, لە کۆتایدا دەبێت ئەوە بزانن کە ئەم جۆرە لەم کارەکتەرە نە هونەرمەندە و نە ڕۆشنبیرە ئەمە تەنها دەڵاڵێک و بازرگانێکى مشەخۆرە بە سەر هونەر و کولتورى ئێمەوە.

 زامۆئا داراغا 2019

پیشانگه‌ی تایبە تی هونەرمەند سوفیان جلال



Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...