پێشانگای ٨ ڕاوم نوێترین به‌رهه‌می ئێستایی گروپی هونەری سەربەخۆ (کۆنسێپت ئارت) له‌ شاری سلێمانی١١/١١/٢٠١٧


گروپی هونەری سەربەخۆ (کۆنسێپت ئارت) ده‌ڵێن ئەم پێشانگه‌یەی ئێستاش بەرهەمێکی نوێی گروپی هونەری سەربەخۆ (کۆنسێپت ئارت) ە و بەهاوکاری لەگەڵ هەندێ هونەرمەندی دیکە کە پێکهاتوون لە ( ئاڤان سدیق، ، ئەیوب ڕەئووف، گەیلان عبداللە، هەڵۆ لانۆ، محمد اسماعیل، شەمیران فەتاح، زاموئا داراغا و زانا رەسوڵ) ودیسانەوە لە رێکخستنی هونەرمەند (ئاڤان سدیق)ه‌.
ئه‌مه‌ش پێشانگایه‌ک نییە تایبەت بۆ ئەم ڕووداوە تراژیدیانەی ئێستای کوردستان ڕێکخرابێت، بەڵکو ماوەی زیاد لە حەوت مانگ دەبێت ئەم هونەرمەندانە سەرقاڵی ڕێکخستنی ئەم پێشانگایەن. بە پێویستی دەزانم بڵێم؛ کە گروپێ هونەری ( کۆنسێپت ئارت دوای هونەرمەندە بەشداربووەکانی ئەم پێشانگایە بڕوایان بە هونەری (بۆنه‌كان - مناسبات) نییە، بەڵکو بە بەردەوامی کاری هونەری وەکو دەربڕینێکی پێویست بۆ (مرۆڤبوون) و (هونەرمەندبوونیان)...بێگومان ئەمان ده‌رک بەوە دەکەن، کە لە کوردستان دەژین وئاشنان بە مێژووی کولتورەکەیان ولەگەڵ گشت ڕووداوەکانی دەژین. ئەوان دەیانەوێت بە مەتریاڵی نوێ، شێوە بۆ هەست وبیرۆکەکانیان دابنێن، و نایانەوێت خیانەت لە بینەری کارەکانیان بکەن بە یاریکردن و هارووژاندنی هەستی نەتەوایەتی ونیشتیمانیان لە پێناوی ڕازیکردنی حیزبێک یان ڕێکخراوەێک. لای ئەمان گرنگ شێوە ومەتریاڵی گونجاو بدۆزنەوە بۆ مانا و بەهاکانی ژیان و هونەرەکەیانی پێ دەوڵەمەند بکەن، دوور لە زمانی سیاسەت، بەڵکو بە وێنەی مەتریاڵە نوێیەکان و ڕاومی کارەهونەرێکانیان، لە پێناوی چالاککردنی هەست و زەین وبیرکردنەوەدا. وەکو هەوڵدانێک بۆ پاککردنەوە و شوشتنەوەی هەست و ڕوح ووروژندنی مرۆڤ لەو ژینگەیه‌ی کە حیزب و دەسەڵاتی سیاسی وسوستێمە هونەری و ڕۆشەنبیریه‌کەی کوردستان، ماوەیه‌کە بەرهەمیدەهێنن.
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...