ئاشوریەڪان ...

ئاشوریەڪان ...

ئاشوورییەکان نەتەوەیەڪن کە خـــــــاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژە لە کـــــوردستاندا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کـــردووە بۆ قەوقاز و ووڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا ئیستا زۆریان لە عەینکاوە دەژین ...

ئاشوورییەڪان لە سامییەکانـــــن، ئەوان لە نیمچەدوورگەی عەرەبەوە ھاتنە باکــــوری خــــۆراوای عێراق و لەپاڵ دیجلە مانەوە. ووشەی ئاشوور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پێتەختیشیان ھەر بەوە، ناو نــــــــراوە. لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە (ھەزارەی سێھەمی پێش زایین) لەبەرابەری بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سۆباریەکان و خــــــۆریەکان لە کوردستان و حیسیەکان لە ئەنادۆڵ کەمیان ھێنا و نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خـــــــۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووھەمەوە بووژانەوە و وەک گەلێکی بەھێز و بەئەزموون لە ڕووی جــەنگ و داگیرکاری و داھێنانەوە دەرکەوتـــن و لە ڕووی شارستانیەتیشەوە بەرەو پێش چوو گن ...

ئاشوورییەکان بەھۆکاری بەرفـــــــراوانی دەوڵەت و بڵاوبوو
نەوەی سوپاکەیان بە ھــــــــەرێمەکانــــــدا و ھاتنەسەرکاری پاشاگەلێکی نەشیاو بێھێز بوون ولەناوەوە داڕمــان ھاوکات
لە چیاکانی زاگرۆس (کوردستان) دەوڵەتی مــــاد بە تایبەت لەسەردەمی (کەیخەسرەو) ی مـــــــــــاد لەڕووی ھێزەوە لە لــــــــــوتکەدا بوو و بە ھاوپەیمانیەتی پاشای کلدانی لە بابل (نەبوبـــــــــلاسەر) بە ھێرشکردنە سەر (نەینەوا) پایتەختی ئاشوورییەکان کــــــــــۆتاییان بەو دەسەڵاتە ھێنا ٦١٢ پێش زاین ...

ئاشوریەکان نەتەوەیەکی زۆر خوێن ڕێژ بوون هەر شوێنێک
یان داگیر کردبێ زۆربەی خەڵکەکەیان کوشتووە یان بەدیل
گرتووە تا دواجار لەسەر دەستی مـــــــــاد لەناو بران ...

ناوی هەندێک لەپاشا بەناوبانگەکانیان ...

شەمشی ئەدەد ...
شەڵمانسەری سێھەم (٨٥٨-٨٥٤ پ. ز).
شەڵمانسەری پێنجەم (٧٦٢-٧٢٢ پ. ز).
سەرجوونی دووەمی ئاشووری (٧٢١-٧٠٥ پ. ز).
سەنحاریب (٧٠٤-٦٨١ پ. ز).
ئەسەرحەدوون (٦٨١-٦٦٩ پ. ز).
ئاشوور بانیباڵ (٦٦٨-٦٢٧ پ. ز).

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...