OPENING OF THE PERSONAL EXHIBITION By Shara Baban Shanidar Art Expo 2014~ Erbil south of Kurdistan



پێشانگای فۆتۆگرافی خاتوو شارابابان

پرۆژه‌ی دروستكردنی وێنه‌ی سه‌رشه‌قام له‌یادی نه‌ورۆزی2012 له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی


Sculpture:Tara Khalid~ Sulaymaniyah south of Kurdistan په‌یكه‌رساز تارا خالید

خاتو( تارا خالید)  له‌دایك بوی شاری سلێمانیه‌ .ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ 
جوانه‌كانی‌ سلێمانیه‌  به‌شی‌ په‌یكه‌ر سازیه‌  له‌ساڵی‌ 1995- 1996 .- به‌شداری‌ سه‌رجه‌م ڤیستڤاڵه‌كانی‌ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ كردووه‌ . هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندان پێشانگا هاوبه‌شه‌كان بووه‌ له‌شاره‌كانی كوردستان . وه‌به‌شداربوه‌ له‌ پرۆژه‌ی  وێنه‌كێشانی سه‌رشه‌قام له‌ نه‌ورۆزی2012 به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی . هه‌روه‌ها خاوه‌نی كاری چوارپه‌یكه‌ره‌ بۆبه‌رگری كردن له‌ ژینگه‌ له‌پاركی ئازادی ساڵی 2012  به‌هاوكاری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌. وه‌ كاری كردوه‌ له‌ بواری هونه‌ری منداڵان له‌ چیرۆك بۆ منداڵان و وێنه‌كێشانی نه‌خشه‌سازی  بۆبه‌رگ و ناوه‌وه‌ی په‌راوی هۆنراوه‌وئه‌ده‌بی به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌
 جگه‌ له‌ سازدانی ۆرك شۆپ و شانۆگه‌ری له‌ قوتابخانه‌كاندا وه‌ كردنه‌وه‌ی خولی فێربونی وێنه‌كێشان وه‌ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌هونه‌ریه‌كانی

OPENING OF THE PERSONAL EXHIBITION By SHIRIN SHAHBAZI'S from Shanidar Art Expo Neanderthals Hall ~ Erbil south of Kurdistan


به‌ هاوكارى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر - به‌ رێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر . به‌ئاماده‌بوونی ژماریه‌كى به‌رچاو له‌ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێرو رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ،له‌ هۆڵى گه‌له‌رى نیانده‌تاڵ له‌ پاركى شانه‌ده‌ر بۆیه‌كه‌مین جار له‌ هه‌ولێر یه‌كه‌مین پێشانگاى شێوه‌كارى كچه‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى سنه‌ی (شیرین شه‌هبازى ) كرایه‌وه‌ له‌و پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ند 20 تابلۆى قه‌باره‌ جیاوازى نمایش كردبوو