هەموو جیهان کولتورى میزۆپۆتامیا بە هى خۆى دەزانێت!! بەس ئێمە نەبێت.

هەموو جیهان کولتورى میزۆپۆتامیا بە هى خۆى دەزانێت!! بەس ئێمە نەبێت. 
نوسینی:زامۆئا داراغا ٢٠١٨

یەکێک لە هەرە کێشە گەورەکانى خەڵکى ئەم ولاتە بێ ئاگاییەتى لە کولتورى میزۆپۆتامیا, 
گەورەتریت کەلێن کە دروست بووە لە کارەکتەرى تاکى ئەم ولاتە نامۆبون و بێ ئاگاییەتى لەو کولتورە گەورەیەیە کە بە جێماوە لە ژێرخانى ئەم ناوجەیە, ئەم دابڕانە واى کردووە کە بە شێوەیەکى ترسناک و بێ باکانە مامەڵە لە گەڵ ئەم میراتیە گەورەیە بکەن, هەستنەکردن بە خاوندارێتى ئەم کولتورە واى کردووە کە وردە وردە نەمێنێت و بەرەو فەوتان بڕوات,
ئەم بێ ئاگایە وایکردوە کارەکتەرێکى بێ ئینتما و شێواو و بێ ڕەگ دروستبکات ,کە هەموو هاوڵاتیەکى ئەک ناوجەیە تەمەناى ئەوە دەکات کە وەک پارچەیەکى شوێنەوار بە قاچاخ بڕواتە دەرەوە لە شارەکانى دونیا وونبێت, 
ئەم وێرانیە سەرەتا بەهاتنى سوپاى هاوپیمانى و دواتریش داعش وە لەگەڵ چەتە سیاسیەکان کە حوکمى ولات دەکەن , لەم ولاتە سێ کاڵا بە قاجاخ دەڕواتە دەرەوە یەکەم نەوت دووهەم پارچەى شوێنەوارى کون سێهەم هاولاتى , ئەوەى دەمێنێتەوە مشتێ خۆلى پیسبوو کە هیجى تیا سەوز نابێت.

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...