Saman Hidayat 1984 Sculptor~ Erbil south of Kurdistan په‌یکه‌رساز سامان هیدایه‌ت


Saman Hidayat  KurdishSculptor  . Born: 1984  Graduated From the College of Fine Arts University of Salahaddin Erbil   -The Erbil  is located in the south kurdistan
 سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ولیر،سالی 2008 ته‌واوی کردووه‌،له‌خوێندنی 2009-2010 چۆته‌ کۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێر   به‌شی شێوه‌کاریی &په‌یکه‌رسازی  پاشان کۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێریش ته‌واو ده‌كات  ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاری هونه‌ریه‌كانی



Shwan Kamal 1967 Sculptor ~ Sulaymaniyah south of Kurdistan ,He lives and works now in Cologne, Germany


 شوان كه‌مال له‌ شاری سلێمانی له‌ گه‌ڕه‌ كی جوله‌كه‌كان كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ خوار گه‌ ڕه‌ كی سه‌ر شه‌ قام له‌ ساڵی 1967 له‌ دایك بووه‌،قۆناغی سه‌ره‌ تایی  له‌ ساڵی 1982 له‌ قوتابخانه‌ ی تانجه‌رۆ ته‌ واوكردووه‌ دوایی چۆته‌ ناوه‌ ندی گۆیژه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی توی مه‌لیك،له‌ به‌ر ئاره‌ زوو و حه‌زی بۆ وێنه‌ چۆته‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی، له‌ ساڵی 1987 به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌شی په‌یكه‌رسازی بڕیوه‌ له‌ ئه‌ كادیمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌ غداد وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌ شی په‌ یكه‌رسازی له‌ ساڵی 1991 به‌ كالۆریوسی له‌ ئه‌كادمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی  به‌ غداد به‌ پله‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 1991 له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ گه‌لێك پایه‌ و پله‌ی به‌رزی خوێندنی خراوه‌ ته‌ به‌رده‌ ست به‌ مه‌رجێك نه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كوردستان، به‌ ڵام هه‌ر له‌ و ساڵه‌ 1991 تا 1993 هاتۆته‌وه‌ بۆ سلێمانی و بووه‌ به‌ مامۆستای به‌شی په‌ یكه‌رسازی له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی و بێ هیچ موچه‌یه‌ك وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌ ، هه‌ر له‌ ساڵی 1991 بۆ 1994 گه‌ لێك پرۆژه‌ی هونه‌ری له‌ شاره‌ كانی كوردستان ئه‌ نجام داوه‌، به‌ڵام له‌ به‌ر بارودۆخی سیاسی كوردستان زۆربه‌ ی ئه‌ م كارانه‌ شكێنراون و  نه‌ماون، له‌و پرۆژانه‌ : په‌ یكه‌ ری (تۆفیقی كاره‌ با) له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ساڵی 1991 ،په‌ یكه‌ ری (حه‌مه‌سه‌عیدی ئه‌ندازیار) له‌ به‌ردم فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمانی دانراوه‌ له‌ ساڵی 1992 ،په‌ یكه‌ری (شه‌هیدانی چیمه‌ن) ساڵی 1993، په‌ یكه‌ری رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی (گادگرۆس) له‌ هه‌مان ساڵدا،په‌یكه‌ری (به‌ختیار عه‌سكه‌ری) له‌ هه‌ ولێر 1994 وگه‌ لێك كاری هونه‌ ری تر…،به‌ ڵام له‌ ساڵی 1994 له‌ به‌ر بارودۆخی سیاسی كوردستان و هه‌ ڵگیرساندنی شه‌ری ناوخۆ ناچار وڵات جێ ئه‌هێڵێت و رێگای ئاواره‌ یی گرته‌به‌ر وه‌ك زۆرێك له‌ كوردستانیانی تر، دوای ئه‌وه‌ی (شوان) كه‌ ماڵ و كوردستانی جێهێشت له‌ ساڵی 1995 ده‌ ستی كرد به‌ كاری به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ له‌ شاری (ئه‌ سینا) له‌ یۆنان، له‌ ساڵانی 1996 بۆ 2000 كاری قاڵبكردن له‌ سلیكۆن و لم و كۆپیكردن و گه‌وره‌كردنی په‌یكه‌ر به‌نوێترین شێوه‌ له‌ كارگه‌ ی كیتڵ سه‌ر به‌ ئه‌كادیمیای هونه‌ر له‌ شاری دوسلدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ساڵی 2000 تا ئێستا لێپرسراوی به‌شی هونه‌ری مۆدێله‌ بۆ كۆپیكردن و گه‌وره‌ كردن له‌ كارگه‌ی (رۆلف كایزه‌ ر) بۆ داڕشتن له‌ میتاڵ و برۆنز و ئه‌له‌مینیوم و ئاسن له‌ شاری دوسلدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌م كارگه‌یه‌ ناسراوه‌ له‌ جیهان و ئه‌ وروپا، ئه‌و به‌رهه‌ مانه‌ش كه‌ دروستكراون له‌گه‌لێك له‌ شاره‌كانی جیهان دانراون وه‌ ك نیویۆرك و سانفرانسیسكۆ و پاریس و له‌نده‌ ن و به‌رلین، یه‌كێك له‌ كاره‌كانی تری (شوان كه‌مال) دروستكردنی په‌یكه‌ری مێژوویی (یارمه‌تی هه‌ژاران)ه‌ بۆ شاره‌وانی شاری ئێلبرفێلدی فوپه‌رتاڵ له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ ئه‌م كاره‌ ی له‌ ساڵی 2010 به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌، شوان كه‌مال له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی عێراقه‌ له‌ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌ڵمانیایه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ (بی بی كا) و ئه‌ندامی  یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی جیهانییه‌ بۆ ریلیف و مه‌دالیا، شوان كه‌ مال 1982 بۆ 2010 به‌شداریكردووه‌ له‌ زیاتر له‌ 25 پێشانگا له‌ كوردستان و عێراق و ئه‌وروپا و چه‌ندین خه‌ڵاتی هونه‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی (شوان كه‌مال) كه‌ زۆر ده‌ نگی دابێته‌وه‌ له‌ ئه‌ وروپا به‌ گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی،دروستكردنه‌وه‌ ی په‌ یكه‌ری (ئه‌رنۆڵد رۆسی) مێژوویی بۆ شاری فوپه‌رتاڵ له‌ ئه‌لڵمانیا كه‌ ئه‌م كاره‌ی له‌ ساڵانی 2009 تا 2010 به‌ ئه‌نجامگه‌یاندووه‌، پرۆژه‌ ی داهاتووشی دروستكردنی په‌یكه‌ری مۆسیقاری جیهانی (میندلسۆن)ه‌ بۆ شاری هامبورگ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ شدا پلانی بۆ هه‌ندێك كاری مێژوویی بۆ گه‌لێك له‌ شاره‌ كانی ئه‌وروپا هه‌یه‌،
بۆ دروستكردنی چه‌ ند پرۆژه‌ یه‌كی هونه‌ری جوان له‌ كوردستان،پێشنیاری كردووه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ مێژوو چه‌ند په‌یكه‌رێك له‌ برۆنز دروستبكات بۆ شاره‌كانی كوردستان، كه‌ هیواداره‌ به‌ ده‌ نگییه‌وه‌ بێن و تا ناوبراو هه‌وڵبدات به‌كاره‌كانی كوردستان و مێژووی كورد جوانتر بكات.
ئا: یادگار هه‌مه‌وه‌ندی
پەیکەری پەری
پەیکەری پەری لە مادەی بۆرەك بە قەبارەی ٢ مەتر بەرزی و بالەکانی نزیکی ٢ مەتر و نیو ..ئێستا لە کاتی کارکردندایە و کە تەواوم کرد لە مادەی برۆنز دایئەرێژم