نیگاركێشان له سه‌ر گابه‌رد و شاخه‌كانی پله‌ی ئاسانه له نزیك شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هه‌ر دوو خوشكی هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی .سروه سائیب و سه‌عیده سائێب


 شاخه‌كانی پله‌ی ئاسانه  له نزیك شاری سه‌قزه‌ و له نێوان رێگه‌ی گونده‌كانی كانی نیاز و پیروێنس هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌م دوو كیژه هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌مه‌كانیان كه له كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی جۆراوجۆر پێك هاتبوون له سه‌ر گابه‌رد و شاخه‌كانی ئه‌م شوێنه كێشابوویه‌وه و هه‌نووكه‌ش پاش تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌ێكی به‌رچاو هێشتا ماونه‌ته‌وه و سه‌رنجی شاخه‌وان و رێبواران بۆ لای خۆی راده‌كێشێ .شایانی باسه كه سروه و سه‌عیده سائێب دوو خوشكی هونه‌رمه‌ندن كه له لای هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ناسر فه‌یزوڵڵابه‌گی فێری راهێنانیان بینیوه و تا ئێستا چه‌ندین پیشانگای شێوه‌كاریان به شێوه‌ی هاوبه‌ش كردوه‌ته‌وه

په‌یكه‌رێك :له‌ پاركی شاری سه‌قز پاركی "مه‌وله‌وی كورد" له‌شاری سه‌قز رۆژهه‌ڵاتی كوردستان



Artwork painting by Nazhad kawkaz1993~ Erbil south of Kurdistan

نه‌ژاد كه‌وكه‌ز ساڵی 1993له شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه‌ . تا ئێستا دوو پێشانگای تایبه‌تی خۆی كردۆته‌وه‌ .به‌شداری چه‌ندان پێشانگای هاوبه‌شی كردوه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی تر.ئێستاش قوتابی قۆناغی دوومی به‌شی شێوه‌كاری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری هه‌وه‌لێره‌ و به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌ هونه‌ریه‌كانی