خوله پيزه کێیە

خوله پيزه کێیە

تێکۆشەر ناوی مەحمود محەمەد ئەمینە (خولە پیزە) وەك باس دەكرێت لە بنە رەتدا خەڵكی گوندی (چەمیاڵە) بووە لە سنووری شارباژێر نزیك گوندی نۆڕك و دەورو بەری وڵیاوا خێزانكی هەژارو دەست كورت بوون ژیانێكی كوللە مەرگیان بە سەر بردووەو بە كشت و كاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریك بوون بەو جۆرەش وازیان لێ‌ نەهێناوە كە بە هۆی مردنی باوكیەوە ئەركی به‌خێو كردنی خێزانەكەیانی لە ئەستۆدا بووە ...

كاتێك مەفرەزەی پۆلیس لە چوارتاوە ئەچن بۆ گرتنی بە هۆی دوا كەوتنی خزمەتی سەربازیبۆ رژێمێك كە پەیوەنی بە كوردەوە نەبووە، خۆی ئەشارێتەوە لە ماڵەكەیان و دایكییشی كەناوی پیزەیە بە قورئانێكەوە ئەچێتە پێشوازی پۆلیسەكان و داوایان لێ‌ دەكات واز لە خولەی كوڕی بهێنن و نەیگرن بە سەرباز چونكە كەسیان نیە بە خێویان بكات پۆلیسەكانیش زۆر بێ‌ رێزی پێ‌ دەكەن و پاڵی پێوە ئەنێن و قورئانەكەی لە دەست ئەپەڕێت كاتێك خولە پیزە ئەو بێ‌ رێزیە ئەبینێت كە بەرامبەر بە دیكی و قورئانەكە كراوە خۆی پێ‌ ناگیرێت بەو تفەنگە كۆنەی كە هەیان بووە كە ئەوسا زۆرتر تفەنگی (ماهێڕ)و(سێ‌ تیر)و یانزە تیر) بووەو لە شوێنی خۆ حەشار دانەكەیەوە تەقە لە پۆلیسەكان دەكات و سەردەستەكەیان كە ئازاری دایكی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەكوژرێت و ئەوانی تریشوەك كۆمەڵەی گزگل لە ترسا رادەكەن و خولە پیزەش قاچاغ دەبێت و ئەچێتە شاخ ...

هەمیشە كۆمەڵێك خەڵكی ئازای لەگەڵ بووە كەناو بەناو كەم و زیادیان كردووە حوكمەتی ئەوسای عێراقیش لە ساڵانی سیەكان و چلەكاندا هەمیشە بە هێزی سەربازی و پۆلیس و جاش كە پێیان ئەوترا(غیر نیزامی) لە هەوڵی لە ناوبردنیدا بوون بەڵام بەهۆی ئازایەتی و لێهاتووی خۆی هەم پارێزگاری لە خۆی كردووە هەم دژایەتی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئێرانی كردووە كە بە هاوكاری یەكتر هەوڵی لە ناوبردنیان داوە و لە دەیان شەڕدا توانیویەتی خۆی دەرباز بكات، لە شەڕێكی سەختدا لە شاخی بەردەبەكۆزی نزیك سوركێو تایەری برای كەلەگەلیدا بووە بریندار دەبێت و بە برینداری ئەیبەنە گوندی (چەمیاراو)ی ئێران نزیك گوندی (سیاگوێز) لە ناحیەی گەرمك لە ماڵێك دای ئەنێن و تەداوی دەكرێت بەڵام بە داخەوە لە لایەن خۆفرۆشێكەوە خەبەری لێ‌ ئەدرێت و هێزێكی زۆری جاش و پۆلیس ئەچنە چەمپاراو و دەوری ماڵەكە دەگرن و پاش گەڕان بە برینداری دەست گیری دەكەن

ئێوارە درەنگ هێنرایە مەخفەری پۆلیسی گۆڵێ‌ لەبەر درەنگی كات و لە ترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە نەبرایە پێنجوێن و لە مەخفەری گۆڵێ‌ هێڵرایەوەو پۆلیسێكی زۆر ئێشكی مەخفەرەكەیان گرتبوو لەترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە لەلایەن خەڵكی (گۆڵێ‌)وە خواردن و جل وبەرگی زۆری بۆ برا بەڵام رێگە چارەو دەستەڵاتێك نەبوو بۆ ئازاد كردنی و بە داخەوە رۆژی دواتر برایە پێنجوێن و دواتر سلێمانی و دوای دادگایی كرانی لە لایەن دادوەرێكەوە بە ناوی(حاكم عبدالباقی)ناوێك لە بەر دەم سەرای سلێمانی فەرمانی كوشتنی جێ‌ بە جێ‌ كرا و لەو سنوورەدا تا ئێستاش وەك گۆرانی كارەساتی بریندار بوون و گرتنەكەی وەك كۆرانی ماوەو ئەوترێتەوە وەكو(تابووتی بۆ بكەن لە توڵی لاولاو..تایەری تێكەن بەرەو چەمپاراو) یان (ماشێنێك هاتووە شینی قەزوانی..تایەریان تێكرد بۆ سلێمانی)و لەم بابەتانە.

خولە پیزە نەی هێشت خوێنی تایەری برای بە فیرۆ بڕوات جگە لەوەی كە چەندین كەسی لە پیاوانی رژێم كوشت بڕیاری دا تۆڵە لەو حاكمەش بكاتەوە كە فەرمانی كوشتنی تایەری برای دەركردبوو بۆیە لە كاتێكدا حاكم عبدالباقی بۆ دەوام لە سلێمانیەوە ئەهاتە پێنجوێن لە سەر پردەكەی ناڵبارێزی ئێستا بۆسەی بۆ دا ئەنێت كاتێك حاكم عبدالباقی دەگاتە ئەو شوێنە تەقەی لێ‌ دەكات و لە تۆڵەی تایەری برای دا دەیكوژێت دوای ئەوە ماوەیەكی تر بەردەوام بوو لە شاخەو شاخ و گوند بە گوندو رژێمی ئەوسای عێراقیش هەم هەوڵەكانی چڕتر كردبووەوە و هەم هێزەكانیشی زیاد كردبوو بە مەبەستی لە ناو بردنی تا سەرئەنجام لە شەڕێكی دەستەو یەخەی قارەمانەدا لە شاخی كەتوو ئەكوژرێت و كۆتایی بە ژیانی دێت بەڵام تا ئێستا ناوی لەسەر زاران و لە ناو ناواندا هەر ماوە---- هەندێك كەس تا ئێستا خولە پیزە بە پیاو كوژ دائەنێن و بە چەتەو رێگری ئەزانن بەڵام خولە پیزە
وەك سەدان خێزانی ئەو سەردە لەلایەن پساوانی ئەوسای رژێمی عێراقەوە ستەمیان لێ‌ دەكرا ئەویش یەكێك بوو لەوانەی كە ستەمی پێ‌ قبوڵ نەكراو دژی ئەو رژێمە چووە شاخ و چەكی كردە شان بۆ پارستنی خۆی بەڵام پیاوانی رژێم شەو و رۆژ لەشاخ و ئەشكەوت و دەشت و دۆڵەكاندا بە دوایەوە بوون بۆ كوشتنی ئەویش بۆ بەرگری لە گیانی خۆی ناچار بوو ئەوانە بكوژێت كە هەوڵی كوشتنیان دەدا هەرگیز دژی هەژاران و زوڵم لێكراوان نەبووە و نە جەنگاوە بەڵكو دژی زۆرداران و زاڵمان و خوێن مژان بووە تا ئەو رۆژەی كوژراوە.

هۆکاری ئەو ناو زڕاندنە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە لەوسەردەمەدا زۆر کەس لەژێر ناوی ( خولە پیزە ) دا دەستیان کردبوو بە دزی و تاڵانی و خەڵک ڕووتکردنەوە چــونکە ئەو ترسێکی گەورەی لە دڵی خەڵکدا دروست کردبوو ‌لەو سەردەمەشدا وێنە بەو جۆرە بڵاو نەبوو تا هەموو کەس بزانێ پیزە کێیە . بۆیەلەلایەن کەسانێکەوە ئەو ناو و ناوبانگ و ئازایەتیەی پیزە بەکار ئەهات بە خۆ کردن بەو و هەرکەس تفەنگی ماهیر یان ٣ تیر ی پێبوایە خۆی دەکرد بەو . هەر ئەمەش ناوی پیزەی لای بەشێکی خەڵک بە دز و تاڵانکەر بناسرێت

دەوڵەت دەیەوێ خولە پیزە بیکاتە سەرباز، بەڵام ئەو رەتی دەکاتەوە. پۆلیس بۆ ئەوەی دەستگیری بکات دەچێنە سەر ماڵیان لە گوندەکەی خۆیان. تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و بەرپرسەکەیان دەکوژێ. لێرەوە یاخیبوونی پیاوێک لە دژی دەوڵەتی عێراق دەستپێدەکات کە تا ساڵانێکی زۆر بە تەنیا دەبێتە چیرۆکی ناوماڵان لە شار و گوندەکاندا، ئەو یاخیبووە خولە پیزەیە.

ئەو یاخی بوونەی خولەپیزە کەحەوت ساڵی خـــــــایاندووە
چونکە هیچ ناونیشانێکی نەتەوەیی یان ئاینیی پێوە نەبووە، حکومەتی ئەو کاتی عێراق بە "چەتە و دز و رێگر" تاوانباری دەکات. بەڵام خەڵکی ئاسایی هەرگیز ئەویان وەکو دز و رێگر نەناسیوەپیرۆزی دایکیان کە کورتکراوەتەوە بۆ " پیزە" بانگ کراون

خولە پیزە ناوی تەواوی (مەحمودی حەمەومینە رەش)ـە، لە گوندی چەمیاڵە لە ناوچەی شارباژێڕ (ئێستا سەر بە ناحیەی زەلانە) لە دایکبووە. ژیانی خێزانی حەمەومینە رەش و پیرۆزی هاوسەری، وەکو زۆربەی کۆمەڵگەی ئەو کاتی کودەواریی، خێزانێکی هەژار و نەخوێندەواربوون. حەمەومین و پیرۆز چوار کوڕ و کچێکیان هەبووە. بەڵام کوڕەکانی بە پاشگری ناوی پیرۆزی دایکیان کە کورتکراوەتەوە بۆ " پیزە" بانگ کراو

بە درێژایی یاخیبوون و هەڵگەڕانەوەی دژی حکومەت، خولە پیزە زۆربەی شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەکانی لەگەڵ پۆلیسدا بووە. هەرچەندە ئامارێکی ورد و باوەڕپێکراو لەمبارەیەوە نییە، بەڵام دەوترێ ١٣٠ پۆلیس و بەکرێگیراوی حکومەت بە دەستی خولە پیزە و هاوڕێکانی کوژراون لەگەڵ چەندین دادوەر و کاربەدەستی دیکەی حکومیی.
خولە پیزە بێجگە لە تایەر و رەحیمی برای، دەوترێ هەمیشە ١٠ بۆ ١٥ چەکداری تری لەگەڵدا بووەو شوێنی چالاکی و رووبەڕوو بوونەوەکانی، لە ناوچەی سەخت و شاخاوی شارباژێڕ بووەو بە ناوچەکانی پێنجوێن، بانە، هەڵەبجە و هەورامانیشدا گەڕاوە ...

رۆژێک لە پێنجوێنەوە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەچن تا خولە پیزە دەستگیری بکەن یان بیکوژن. بەیانی زوو پۆلیسەکان دەچنە ئەو گوندەی ئیخباری کراوە، تۆزێک لە دووری ئاواییەکە پۆلیسەکان خۆیان مەڵاسداوە تا خولە پیزە بکەوێتە داوەکەیانەوە. زۆر نابا خولە پیزە بێ ئاگا لە پۆلیسەکان بە بەردەمیاندا رەت دەبێ.

بەپرسی مەفرەزەکە بە سرتە بە پۆلیسەکان دەڵێ: کەس تەقەی لێ نەکات نەکا پێوەبێ. دواتر پۆلیسەکان بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن ئەی ئێمە بۆچی هاتووین؟ بەرپرسەکەیان دەڵێ ئەگەر ئێمە خولە پیزە بکوژن، حکومەتی عێراق شەرەفی هەموومان دەشکێنێ و حساب بۆ کورد ناکات.

نزیکی نیوەڕۆ کاتێ پۆلیسەکان دەگەڕێنەوە بەرەو پێنجوێن، بە بەردەمی خولە پیزەدا تێدەپەڕن بەڵام تەقەیان لێناکات، دواتر جواب دەنێرێ بۆ بەرپرسەکەیان دەڵێ بۆیە نەمکوشتن وتم ئەگەر ئێستا ئەم پۆلیسە کوردانە لەناو ببەم، حکومەت پۆلیسی عەرەب دەهێنێتە سەرم!

لەم چیرۆکەدا بەریەککەوتنی دوو کورد هەیە کە یەکیان پیاوی دەوڵەت و ئەوی تریان یاخی لە دەوڵەت. بەڵام هەردووکیان لەوەدا یەک دەگرنەوە کە کوردبوون بۆ لەناوبردن نییە، ئەم دوو کوردە هیچیان ناسنامەیەکی نەتەوەیی نییە لە ئەرک و پەیامەکانیاندا.

خولە پیزە کاتێ یاخی دەبێ لە دامودەزگاکانی حکومەت (کە بەگوێرەی قسەی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز خولە پیزە ساڵی ١٩٤٢ یاخیبووە) کورد لە باشووری کوردستان هیچ جوڵانەوەیەکی چەکداریی یان حزبێکی نەماوە بە ئاشکرا خەبات بکات. بۆیە خولە پیزە و هاوڕێکانی ناتوانن یاخیبوون وجوڵانەوەکەیان ببەستنەوە بە فیکرێک یان بیروباوەڕێکەوە.

چەتە کە ئێستا دەستەواژەیەکە بۆ دز و رێگر و تاڵانچی بەکار دەنهێنرێ، نەوشیروان مستەفا لە کتێبی (پەنجەکان یەکتر دەشکێنن) روونی دەکاتەوە: لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا، لە ناوچەی باڵقان بۆ ئەو کەسانە بەکار براوە کە گەریلابوون و دژی دەوڵەتی سەردەستە جەنگاون. چەتەگەرییش بە مانای شەڕی پارتیزانی هاتووە. تەنانەت بە چەکدارانی حکومەت و شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی حەفیدیش هەر چەتە وتراوە. بەڵام دواتر ئەم ناوە مانا راستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات و دەبێت پێناسەی کەسانی دز و تاڵانچی.

حکومەتی ئەو کاتی عێراق کە زۆر داخ لە دڵە بۆ خولە پیزە، نازناوی چەتە و دزی دەداتە پاڵ. لەناو خەڵک و میدیاکانی بەردەستیدا هەموو هەوڵێک دەدا تا خولە پیزە بە " پیاوکوژ و دز و جەردە" بناسێنێ.

بەڵام پێچەوانەی ویستی حکومەت، چیرۆکەکانی خولە پیزە لەناو خەڵکدا چیرۆکی پیاوێکن کە دژی ستەم و زۆرداری حکومەت و پۆلیس وەستاوەتەوە. چونکە لەو کاتەدا تەنیا خولە پیزە و هاوڕێکانی بوون کە بە چەک ناڕەزایی خۆیان بە حکومەتی سەردەستەی بەغدا دەگەیاند.

جەمال نەبەز لە کتێبی "بیرەوەرینامەی ئەو رۆژانەی جارەکی دی ناگەڕێنەوە" کە ساڵی ٢٠١٧ چاپی کرد،نووسیویەتی: لە سەردەمی قوتابێتی مندا هیچ شتێک هێندەی باسی خولە پیزە نەبووبووە چیرۆکی ماڵان و بازاڕ و قوتابخانە. ماوەیەکی باش باس هەر باسی خولە پیزە بوو. وەکو ئەوانەی باسیان دەکرد و لە نزیکەوە دەیانناسی، ئەو پیاوە مرۆڤێکی هێمن و لەسەرخۆ بووە."

لە ئەدەبیات و ئەفسانەی ئینگلیزدا، رۆبن هوود کە پیاوێکی چاپووک و تیهاوێژێکی بە دەسوبردە، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دژی دەسەڵات یاخی دەبێ و بڕیار دەدات لە ماڵی دەسەڵات و دەوڵەت بدزێ و بیبەخشێتە هەژاران. ئەمەش وا دەکات رپبن هود لای دەوڵەت بێزراو و لای خەڵکی ستەملێکراو خۆشەویستبێ.
بەڵام چیرۆکی خولە پیزەی کورد کە لە یاخیبوون و چەتەگەرییدا هاوشێوەی رۆبن هوودە ئەفسانە نییە. بەڵکو خولە پیزە لە دەوڵەتی سەردەستە وەر دەگرێ و دەیبەخشێتە خەڵکی ستەملێکراو.

خولە پیزە لەڕێی رێگریکردن لە کاربەدەست و فەرمانبەرانی دەوڵەت، هەڵکوتانە سەر مەخفەر و بنکەی پۆلیس پارە و خۆراک و شتی تری دەسکەوتوون. دەوترێ بەشی زۆری داهاتی خولە پیزە و هاوڕێکانی دابەش دەکرا بەسەر هەژاراندا.

دیسان جەمال نەبەز سەبارەت بە رێگرییەکانی خولە پیزە نووسیویەتی: "خولە هیچ کەسێکی هەژاری رووت نەدەکردەوە. زۆرجار ئەو پارەیەی لە دەوڵەتی دەسدەکەوت دەیبەخشی بە هەژاران، هەر ئەمەش ناوێکی باشی لەناو خەڵکدا بۆ پەیدا کردبوو."

خولە پیزە لەبەر ئەوەی خوێندەواریی نەبوو، هەروەها فیکر و ئایدۆلۆژییەکی نەبوو تا بیداتە پشت یاخیبوونەکەیەوە، بازنەی جوڵانەوەکەی هەر بە تەسکی مایەوە و هەرگیز نەبووە جوڵانەوەیەکی نیشتمانیی یان نەتەوەیی، بەڵام ناوەڕۆکی یاخیبوونەکەی لە دژی ستەم و زۆرداری حکومەتی ئەو کاتی عێراق بووە. ئەو کاتە تەنیا خولە پیزە لە باشووری کوردستان و سلێمانی بە تایبەت بە ئاشکرا دژی ئەو ستەمانە وەستایەوە و دایە چیا.

ئەو کاتەی خولە پیزە یاخی بوو بوو، شێخ مەحمودی حەفید بە دەسبەسەری لە بەغدا دەژیا،جوڵانەوە سیاسیی و چەکدارییەکەی کورد لە باشوور بە تەواوی دامرکابوویەوە. بۆیە خولە پیزە بێ پشتوپەنای سیاسی بوو. بەڵام لەژێرەوە شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمود و حەپسەخانی نەقیب، یارمەتیان دەدا و لەگەڵیدا کۆدەبوونەوە.

بەگوێرەی قسەی شەریفی برا بچووکی خولە پیزە کە ساڵی ٢٠٠٧ قسەی بۆ رۆژنامەنووس سەلاح سالار کردووە، حەپسەخانی نەقیب هەوڵیداوە کە لە نێوان حکومەت و خولە پیزەدا ناوبژی بکات و تایەر و رەحیمی برای خولە پیزە دەچنە سلێمانی، بەڵام لەبەر نەبوونی متمانە بە حکومەت حەپسەخان براکانی خولە پیزە دەنێرێتەوە بۆ شاخ و دەڵێ: نەکا حکومەت داوتان بۆ بنێتەوە بۆیە بگەڕێنەوە و لێرە مەمێنن.

جوڵانەوە بەر تەسکەکەی خولە پیزە لەبەر ئەوەی پەیامێکی روونی سیاسی تێدا نییە و سەرکردەکەشی کەسێکی نەخوێندەوارە، لە ناوچەیەکی دیاریکراوی وەکو شارباژێڕدا قەتیس دەمێنێتەوە. ئەمەش وا دەکات حکومەت بە ئاسانی پیلان دابڕێژێ بۆ گرتن یان کوشتنی خولە پیزە.

دەوترێ چەندین کەسی بەکرێگیراو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە خولە پیزە بگرن یان بیکوژن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەدا. دواجار خولە پیزە کەوتە داوی کەسێکی بەکرێگیراو کە خۆی وەکو هاوڕێ و شوێنکەوتوو خۆی لێ نزیک کردبووەوە و لە چیای کەتوو لە ناوچەی شارباژێڕ لە خەودا کوشتی و بە کوشتنی خولە پیزە جوڵانەوەکە کۆتایی پێهات.

کوڕە یاخییەکانی پیزە و حەمەومینە رەش ( تایەر، خولە، رەحیم) یەک بە دوای یەکدا کوژران و کۆتایی بەو چیرۆکە هات کە ساڵانێکی زۆر بوو بوونە ئەفسانەی گوێ ئاگردانی کورد لە بەشێکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. خولە پیزە دوایین چەتەی خۆشەویستی کورد بوو کە ئیتر کەس نەیتوانی جێی بگرێتەوەو بۆ هەمیشە لە لاپەڕە فەرامۆشکراوەکانی یاخیبوون و شۆڕشە ناوچەیی و نەناسراوەکانی کورددا دەمێنێتەوە ...

ووتە بەناوبانگەکەیشی ئەوەیە زۆر ڕاستی شی فەرمووە ....
ئاخ ڪورد و پارە و خیانەت ....

ئەم داستانە کـــراوەتە فلیم کەتیایدا هونەرمەنــــدی گەورەی
کــــــــــورد مستەفا ئەحمەد ڕۆڵی خولە پیزە دەبینێت لەگەڵ چەندان هونەرمەندی دیاری تر کەبەشدارن لەم فـــــــــلیمەدا لەوانە حـەمە علی خان و ژیان ئیراهیم خەیات و بارزان قاڵە خەڵوز ...... هتتتتتتد
Source: Archaeology page

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...