پێشانگەی زەمەنێک بۆ خەون ئاسمانێک بیرەوەری



  پێشانگەی زەمەنێک بۆ خەون ئاسمانێک بیرەوەری 

پڕۆژەی هاوبەشی سیرامیک و دیزاین


لە بەرواری (٢٠١٤/٥/٢٠) بەشی شێوەکاری / لقی سیرامیک  لە سکوڵی هونەرەجوانەکان هەستان بە کردنەوەی پێشانگایەک بە ناونیشانی ( پڕۆژەی هاوبەشی سیرامیک و دیزاین ) بە هاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری ( جەمال عیرفان ) وە بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای بەڕێز (م.ڕۆژگار کەمال ، م.ڕۆزە ئەمین ) پێشکەش کرا.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە ئەوە بوو کە پڕۆژەیەک بکەین بە تێکەڵاو کردنی سیرامیک لەگەڵ دیزاین ، بەو واتایە کە کارێکی هونەری سیرامیک دروست بکرێت لە هەمان کاتیشدا ئیشێکی هەبێت بۆ بەکارهێنان ، ئەمەش پڕۆژەیەکی تازە بوولە  لقی سیرامیک ، لە پاش تەواو کردنی کارەکان سەرجەمیان لە لایەن مامۆستا (ڕۆژگار جەمال) شوشە کران .
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...