شکاندنى بەرامبەر و ئیگۆیستێکى سادى,

شکاندنى بەرامبەر و ئیگۆیستێکى سادى, 
هونەرمەند و ڕۆشنیبرى ئەم هەرێمە بە نموونە ....
یەکێک لەو دیاردانەى کە ئێستا زۆر بەرچاون دروست بوونى ئەو فەزا نا دروستەیە کە لە ژیر ناوى رەخنەدا بۆ کارى هونەرى دەکرێت, وە لە بنەڕەتدا هەموو ڕەخنەکان دەچنە قاڵبى شەخسى و ئاراستەى کەسى هونەرمەند دەکرێت و کارە هونەریەکە پشت گوێ دەخرێت, وە هیچ پرسیاریک دروست نابێت, هەروەها لە هەندێ کاتدا رەخنە هونەریەکە بەلا ڕێگەى تردا دەبرێت و زۆر بە ڕوونى دەردەکەوێت تەنها بۆ خولقاندن و پەروەردەکردنى ئەو سادیەتە یە کە حەز بە ئازار و ئەشکەنجەى بەرامبەر دەکات لە ڕێگەى بە ناو ( ڕەخنەى هونەر ) یەوە,
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم کارەکتەرە لە هونەرمەند و ڕۆشنبیر هەمیشە لە بۆسەدایە بۆ بەرامبەرەکەى هەموو کاتێ چاوەڕوانى درفەتێکە بۆ پەلاماردانى بەرامبەرەکەى. بە درخستنى ئەو (سادیەتە ) ئیگۆکەى خۆى بە شکاندن و ئازاردانى بەرامبەرەکەى پەروەردەى دەکات. 
دەبێت ئەوەش لە یاد نەکەین ڕیشەى دروستبوونى ئەم کاراکتەرە دەگەڕێتەوە بۆ کولتورى ئیسلامى و کولتورى ڕژێمى بەعسى فاشى, لەم 28 ساڵەى دوایەدا دەسەلاتى کوردى میراتگرى ئەم دوو کولتورە بووە و هەمیشە ئەم جۆرە لە کارەکتەرەى هونەرمەند و ڕۆشنبیرى بەرهەم هێناوە بۆ شکاندنى دژەکان و مانەوەى خۆى لە ترۆپکى دەسەلات, بۆیە ئەوەى لە ئێستادا دەیبینین کە شکاندنى یەکترى و بریندارکردن و سڕینەوەى و بچوک کردنەوەى بەرامبەر هیچ شتێک نییە بێجگە لە ڕازیکردنى ئەو ئیگۆ زەبەلاحە کە دەورەدراوە بە توێژاڵێ لە ڕق و توندوتیژى بەرامبەر بە هەموو دونیا,
باشترین هەل بۆ خۆنمایشکردنى ئەم ئیگۆیە بوارى (
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...