یەکەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی کوردستان



ئەمرۆ ١٩/٨/٢٠١٩  یەکەمین فیستیفاڵی فۆتۆگرافی کوردستان ی لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بە بەشداری فۆتۆی ١٥٠ فۆتۆی ١٠٠ فۆتۆگرافەر لەسەر ئاستی کوردستان بەشداریان کردبوو.
فیستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی د، هەڤاڵ ئەبوبەکر و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بابەکر درەیی و کونسڵی ئیران لە سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و فۆتۆگرافەران بەرێوەجوو.
 

بۆئەوەى دەسەلات لێم ڕازیبێت پێویست دەکات لەسەر شەقامبم

بۆئەوەى دەسەلات لێم ڕازیبێت پێویست دەکات لەسەر شەقامبم 
بۆئەوەى دەسەلات لێم ڕازیبێت پێویست دەکات لە ماڵەوە بمێنمەوە دەنگم نەیەت...

ئەمە سیاسەتى کولتورى ناوندە هونەرییەکانى ئەم هەرێمەیە بە حکومى و ناحکومیەوە, ئەم سیاسەتە کولتوریە لە ستالین و مۆسۆلین و هێتلەر و صدام حسین و دیکتاتۆرەکانى ترەوە بۆمان ماوەتەوە وە تائێستا پەرەى پێدەدرێت و کارى پێدەکرێت, ئەم سیاسەتە کولتوریەى کە لەم هەرێمە پەیڕەودەکرێت هونەر و هونەرمەندانى لە بکەرى ( فاعل ) خستووە هەمویانى کردوەبە کارلێکراو, واتا کەسى سەربەخۆ مەبەستم لە هونەرمەندى سەربەخۆیە لەگەڵ ڕۆشنبیرى سەربەخۆ لەم دام و دەزگایانەدا نەماوە یان جێگەیان نابێتەوە و ناگونجێت لەگەڵئەم سیاسەتە کولتوریەى کە تەسلیمى دەسەلات بووە بە فەرمانى ئەو نەبێت ناتوانی
هیچ شتێک بکات و هیچ هەڵوێستێکى هەبێ.
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...