مرۆڤی مارمێلکە ...


لەشارستانیەتی عوبەید کەیەکێکە لەشارستانیەتە کۆنەکانی سۆمەری مێژووی 3800-6500 پ،ز دەگەڕێتەوە لەم سەر دەمەدا جۆرێک لەمرۆڤی لەقور دروست کراو دەردەکەوێ کەپێی دەلــــــێن lizard-like humaniod figures واتە مرۆڤ سەری لەشێوەی مارمێلکەدایە ...

هەروەک دەبینین چەندین پەیکەری لەقور دروست ڪراو دەردەکەوێ لاشەیان وەک هی مرۆڤە ئافرەتن و مندالیان لەباوەشدایەو سەریان شێوەی مارمێلکەیە ...



پارچە بەردێکی لایمستۆن

پارچە بەردێکی لایمستۆن دیمەنی ژنێکی شاهانەی ئاشوری لەسەر نەحت کراوە سەیری لای چەپی دەکات کلاوێکی لە سەردایە مێژووی بۆ سەردەمی ئاشوری نوێ دەگەڕێتەوە لە کالحی پایتەختی ئاشوریەکان دۆزراوەتەوە 911-612 پ،ز
ئێستاش لەمۆزەخانەی نیشتمانی عیراقی لەبەغداد پارێزراوە
Source: Archaeology page

باجگەی پەیڪوڵی ...

بینای شوێنەواری (نوقتەی پەیکوڵی) لە نێوان سنووری هەردوو ناوچەی قەرەداغ و دەربەندیخان.شایانی باسە لە تاریخ سلێمانی و وەڵاتی مامۆستا محمەد ئەمین زەکی دا، ئەم قەڵا یان بینایەی بە شوێنەوارێکی سەردەمی ساسانییەکان داوەتە قەڵەم، کە لەسەر ڕێگای ئەقباتان - ئەکباتانا(پایتەختی کۆنی دەوڵەتی ماددەکان)دا بووە.
وە هەنێک لە خەڵکی ناوچەکەش ئەڵێن کە شوێنی گومرگی سەردەمی عوسمانێکانە،،،ئێستە وەک سنوورێک وایە لەنێوان ناوچەی قەرەداغ و گەرمیاندا...

باجگەی پەیکوڵ ئەم باجگر لەکۆتاییەکانی حوکمرانی عوسمانییەکان وەک شوێنێک بۆ وەرگرتنی باج لەو کاروان و خێلانەی بەناوچەی پەیکولیدا تێپەریون دروستکراوە هەروەها بۆ چاودێریکردنی سەلامەتی قافلە بازرگانییەکان شایەنی باسە لەسەردەمەکانی دواتریشدا ئەم بینایە وەک بنکەیەکی ئێشکگری پۆلیس بەکارهێنراوە ...


Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...