Art work Painted by Dilpak Saeed~ Erbil south of Kurdistan

شێوه‌كار (دڵپاك سه‌عید) له‌ دایك بووی شاری هه‌ولێره‌ . ده‌رچوی په‌یمانگه‌ی كارگێرییه‌ -به‌شی كتێبخانه‌ و زانیاریه‌كان. وه‌كو قوتابیه‌ كی هونه‌ر له‌ ساڵانی ١٩٩٦-١٩٩٨ له‌ ستۆدیۆی كۆلێژی ئه‌ ده‌بیات كاریكردوه‌ و به‌شداریشی كردوه‌ له‌ پێشانگه‌ و ڤیستیڤاڵه‌كانی ساڵانه‌ی زانكۆ. له‌ ساڵی ٢٠٠٠ یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی(من و سروشت) كردۆته‌وه‌ .له‌ساڵی ٢٠٠٤ دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌ كاته‌وه‌ به‌ ناوی (سیمفونیای ده‌شت) ناوبراو به‌ شداری زۆرێك له‌ پێشانگه‌   هاوبه‌شه‌كانیشی كردووه‌.  به‌ مه‌ به‌ ستی خوێندنی هونه‌ری ناوبراو چوار ساڵی خوێندنی به‌ شی شێوه‌كاری كۆلێژی هونه‌ره‌  جوانه‌كانی-  شاری هه‌ولێر ته‌واوده‌كات له‌ ئێستاشدا به‌ رده‌ وامی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌ریه‌كانی



به‌ شێك له‌ دیوار به‌ندیه‌ كانی سێ قوتابخانه‌ی شاری سلێمانی كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی ڕاسان به هاوبه شی له گه ڵ ڕێكخراوێ (ژن بۆ ژن) ی سویدی ئه‌ نجامیانداوه‌