لە هەولێر سینەما لە ماڵێکدا کرایەوە


ئەمڕۆ سێ شەمە (٢٤-١٢-٢٠١٩) بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە یاوەریی بەڕێزان (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتیمان و (سەید ئەحمەد رواندزی) بەڕێوەبەری هونەرەکانی موزیک و گۆران حسێن بەرێوەبەری سەنتەرەکان و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی هەولێر، هۆڵێکی سینەمای لە ماڵی ئەکتەر و دەرهێنەر (هونەرمەند جەوهەر ڤیدیۆ) کردەوە، کە لەسەر ئەرکی خۆی لە ماڵەکەی خۆی دروستی کردووە و مۆڵەتی لە وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە. ئەم سینەمایەی ناو ماڵ زیاتر بۆ نمایشی ئەو فیلم و کارە هونەری و ئەرشیفیانەی هونەریی کوردیە، بۆ هونەرمەندانی هەولێر بە شێوەیەکی تایبەت، کە یادەوەرییەکی زۆریان لەگەڵیدا هەیە و بڕیارە رۆژانە نمایش بکرێن، بەمەش ماڵی جەوهەر ڤیدیۆ دەبێتە ماڵێکی ئاوەدان بۆ هونەرمەندا و سینەماکاران.

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...