ھایاۆ میازاکی

ھایاۆ میازاکی 
Hayao Miyazaki

حەمە ھاشم

وێنەکێش و نووسەر و دەرھێنەری سینەمایی گەورەی جیھانی کە بەرەگەز ژاپۆنییە و لە ساڵی ١٩٤١ لە دایک بووە ، خۆی زانستی سیاسەت و ئابووری خوێندوە بەڵام بە یەکێک لە گەورەترین دەرھێنەرانی فیلمی کارتۆنی و ئەنیمەیشن دەژمێردرێت لە جیھان، جگەلەوەی شاعیر و گۆرانیبێژیشە.
بەرھەمەکانی دەنگدانەوەی جیھانییان ھەیە و ئاشنایە بەزۆرێک لە تێکڕای خەڵکی جیھان، میازاکی ھێندەیتر ناوبانگی پەیداکرد کاتێک پەیوەندی بە کۆمپانیای « واڵت دیزنی» یەوەکرد بۆ بەرھەمەکانی.
میازاکی لەساڵی ١٩٦١ دەستیکردووە بەکاری ھونەری و سەرەتا لە ستۆدیۆی « توی دۆگا» دەستی بەکار کردووە، دواتر لە چەندین ستۆدیۆی دیکە کاریکردووە.
یەکەم کاری ھونەری کە کاری وێنەکێشان و دەرھێنانی بۆکردووە لەساڵی ١٩٧٨ زنجیرەی فیلم کارتۆنی «لانە و کۆنان» بووە کە لەوەرگێڕانی عەرەبیدا ناوەکانیان کردوون بە «عەدنان و لینا» .
دواتر کۆمپانیای تایبەت بەخۆی دامەزراندوە بەناوی « ستۆدیۆی گیبلی» ، ناوبانگێکی زیاتری بەدەستھێناوە لەدوای بەرھەمھێنانی فیلمی « شازادە مۆنۆنۆکی» .
لە ساڵی ٢٠٠٢ خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشراوە وەک باشترین دەرھێنەری فیلم کارتۆنی جیھان بەتایبەت لە بەرھەمی فیلمی «رفێنراوەکە» .
میازاکی ھونەرمەند تایبەتمەندییەکانی لەوەدایە زۆرگرنگی بە لایەنی مرۆڤدۆستی دەدات و تەکنەلۆژیای سەردەم لەگەڵ سادەیی سروشت تێکەڵ دەکات .


Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...