performance project by- Rostam Zade -Namo ~ Erbil south of Kurdistan نه‌خشه‌یی وڵاتێكی بزربوو


نه‌خشه‌ی وڵاتێكی بزربوو
به‌رێزان  له‌ راستیدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یه‌ كێكه‌  له‌و١٠پرۆژه‌یه‌ی كه‌ بریاره‌ به‌ناوی (نه‌خشه‌) به‌رێوه‌ به‌رم . پرۆژه‌ی یه‌كه‌مم دووساڵ له‌مه‌و پیش له‌ گوندی هه‌ناره‌ نزیكی هه‌ولێر ئه‌نجام دا. 
نه‌خشه‌ له‌ مێژ ساڵه‌ له‌ ناو میشكم دا لانه‌ی كردووه‌ و له‌ مێژ ساڵیشه‌ هه‌ست به‌بێ نه‌خشه‌یی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م . هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ختانه‌را  له‌ گۆشه‌ی ته‌نیاییم ، له‌ ناو دفته‌ره‌كانی حه‌ز و خۆشه‌ویستیمدا  نه‌خشه‌ی وڵاتێكی بێ پشت و په‌نام ده‌كێشایه‌وه‌ ، به‌ڵام  سه‌ره‌رای  ئه‌وانه‌ خه‌ونه‌كانم هه‌میشه‌ ره‌نگین  و زه‌نگین بوون ، وڵاتێكی  یه‌كگرتوو  و  پێشكه‌و تووم وێنا ده‌كرد
پاشی ساڵانێكی زۆر ، هه‌نوكه‌ له‌م جیهانه‌  راسته‌قینه‌دا  به‌ شێكی  زۆری خه‌ونه‌كانم نه‌هاتۆته‌دی و  ئاواته‌كانم هێشتا هه‌ر ئاواتن و  له‌ چارچێوه‌ی لاپه‌ره‌كاندا قه‌تیس ماون ، هه‌ر چه‌ند ده‌زانم ئاسۆ روونه‌ و گه‌ یشتن نزیك
سنوور له‌وانه‌یه‌  بۆ رۆشنبیران واتای دوواكه‌وتویی  و  بۆ گه‌لانی  تر مانای به‌ربه‌ست و به‌ر ته‌سكی بێت  . ،به‌ڵام بۆمنی كوردی بێ به‌ش و بێ  لانه‌و ماڵ. هیوایه‌كی هه‌میشه‌یی و خه‌ونی شه‌و و  رۆژه‌ .
له‌م پرۆژه‌یه‌دا پرسیار له‌ خۆمان ده‌كه‌ین . ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به‌ كوردستانه‌  سنووره‌كانی  ئه‌م  نیشتمانه‌  له‌ كوێ  را   تا  كوێیه‌ ؟ تاچه‌نێك  خه‌می لێ ده‌خۆین و باوه‌رمان  به‌وه‌ هه‌یه‌  مناڵه‌كانمان نه‌خشه‌یه‌كی راست و دروست له‌ نیشتیمانیان  بزانن و  له‌ مێشكیشیاندا  جێگیر بێت ؟ هاوسێكانمان كێن؟
  رۆسته‌م زاده‌-  نامۆ
       ئاماده‌كردن و فۆتۆ: رێباز عومه‌ر
 
نه‌خشه‌یی وڵاتێكی بزربوو

File: Project by Kurdish Artist Rostam Zade -Namo ~ Erbil south of Kurdistan