کولتورى بێ ڕێزى لە کولتورى ئێمەدا

کولتورى بێ ڕێزى لە کولتورى ئێمەدا
ڤیستیڤاڵى هونەرى سڵێمانى – سنە بە نموونە.....


وەک هەموو کەسێکى ترى ئەم شارە لە سوشیال میدیادا پۆستەرى ئەم پێشانگایەم بەرچاوکەوت, بە خۆشحاڵیەوە کاتم بۆ تەرخانکرد و وتم کارى هونەرمەندانى شارى سنە دەبینم و بە تایبەتى کارى هونەرمەد ( هادى زیائەدین ) 
وە لە نزیکەوە ئاشنا دەبم بە هونەرى کوردستانى ڕۆژهەلات لە گەڵ کارى تازەى هونەرمەندەکانى خۆماندا, وەک لە پۆستەرەکەدا هاتووە. 
لە کاتى کردنەوەى پێشانگاکە ئامادە بووم قردێلەى سور دانرابوو بۆ کاکى پارێزگار کە بێت قردێلەکە ببڕێت و بەرێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى ئامادەبوە پڕبو لە ڕۆژنامەنوس و میدیاکار و کەناڵى تەلەفیزیۆنى , ێشانگاکە جمەى دەهات لە کەسایەتى شارەکە, لە دواى گەڕان بە ناو هوڵى پێشانگاکەدا هیچ کارى هونەرمەندانى شارى سنەم نە بینى , ناچار بووم پرسیار بکەم وتم کوا کارى هونەرمەند ( هادى زیائەدین ) وتیان وەلا حکومەتى ئێرانى نەیهێشتووە بێن بۆ سلێمانى وە هیچ لە هونەرمەندەکان کارەکانیان ئامادە نیە لەم پێشانگایەدا ...
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ڕەوشى هونەرى ئەم شارە لە چ ئاستێکدایە, پۆستەرى پێشانگاکە شتێکەو نمایشەکە شتێکى ترە, ناکرێت بێ دەنگ بین لە ئاست ئەم بێ ڕێزیانە کە دەکرێت بە رامبەر بە بینەر و هونەر و کولتور, چ مانایەکتان هێشتۆتەوە بۆ ئەو کارە کاڵ و کرچانەى کە دەیکەن لە ژێر ناوى هونەر و کولتوردا, گەر دەتانەوێت بازرگانى بکەن بە هونەر و کولتورەوە دەتوانن بیکەن وە ئێوە ئازادن بەلام بەم بێ ڕێزیە ناکرێت وە کەس لێتان قبوڵ ناکات, 
تێبینى :-
ئەم ڤیستیڤاڵە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى ئامادەى کردووە بە هاوکارى ( 7 ڕەنگە ) بە سپۆنسەرى دەزگاى ( میدیاى کوردسات )
 زامۆئا داراغا 2019
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...