تیۆرى و ڕەخنەى هونەرى شێوەکارى لەلاى ئێمە

تیۆرى و ڕەخنەى هونەرى شێوەکارى لەلاى ئێمە 
هەڵبەتە دەبێت تۆزێک بگەرێنەوە بۆ دوواوە وەک مێژوى هونەرى شێوەکارى لە هەشتاکان تا ناوەڕاستى نەوەتەکانى سەدەى ڕابووردوو, هونەرى شێوەکارى زیاتر لە تابلۆدا خۆى دەبینیەوە لە گەڵ ئەوەشدا پەیکەر و سیرامیک و گرافیک بونیان هەبوو بەلام تابلۆ ئامادەى زۆرترى هەبوو لە نمایشەکاندا, وە یەکێک لە نمایشە باوەکانى ئەو سەردەمە پێشانگاى ( تابلۆ شعر ) بوو کە زۆر بینەرى هەبوو, وە بیریشمان نەجێتەوەى ئەو سەردەمە هونەر بریتی بوو لە ( هونەرى بەرەنگارى ) وە زۆربەى زۆرى ناونیشانى پێشانگاکان ناوى ئەدەبى و شعرى و ڕۆمانسى و رەمزیدا بوون یان بارگاوى بووبون بەئایدۆلۆژیاى فکرێکى سیاسییەوە, لێرەوە زمانى ئەدەبى هاتە ناو هونەرى شێوەکاریەوە وە بە هێزێکى گەورەوە سنورى هونەرى شێوەکارى داگیرکرد تا واى لێهات نمایشەکان بە بێ دەقى ئەدەبى نمایش نەدەکران, دەبێت ئەوە لە یاد نەکەین کە هونەرى شێوەکارى زۆر تازە بوو لەم ناوجەیە وە ئەدەب مێژویەکى کۆنترى هەیە وە بەشێکى گەورەى کولتورى ئێمەى گرتۆتەوە, بەم شێوەیە نوسین دەربارەى تابلۆ و نمایشى هونەرى شێوەکارى بوو بە بەشێک لە ئەدەب ئیتر ئەم دەقە ئەدەبیە جێگەى تیورى هونەرى شێوەکارى گرتەوە , وایلێهات بوو بە نەریت لە جیلێکەوە دەگوێزایەوە بۆ جیلى دواى خۆى, وە لە ئێستاشدا کە لە ساڵى ٢٠١٨ داین ناوى پێشانگا هەیە کە ئەوەندەى پیوەندى هەیە بە دونیاى شعر و ئەدەبەوە ئەوەندە پیوەندى بە دونیاى شێوەکارى نییە, وە ئەم جۆرە نوسینە تا ئێستا زیندووە و کاردەکات لە ناو سنورى هونەرى شێوەکاریدا, بە باوەڕى من ئەم دیاردەیە زۆر زەرەرى داوە لە هونەرى شێوەکارى وە لە ناو بازنەیەکدا قەتیزماوە وای لێکردووە بێ بەرهەمبێت لە بوارى تیورى و شیکارى هونەریدا.
لە گەڵ کرانەوەى ئەم ناوچەیە بە سەر جیهاندا لە دواى ڕاپەرین و دروست بوونى جەندین ڕەوتى ترى هونەرى وەک پێرفۆمانس و ڤیدیۆ ئارت و ئینسلیشن و ڕاوم ئینسلیشن و ........ هتدد وە دروست بوونى کۆمنیکەیشنێکى بەهێز لە سەر تیورى هونەرى لەگەڵ جیهاندا و گەشە کردنى بیرى تاکە کەسى و خاوبوونەوەى بیرى دەستە جەمعى لە هونەردا و بەش بەش بوونى هونەر بە سەر گروپى جیاوازدا, توانرا هونەرى شێوەکارى ئۆتۆنۆمى خۆى بە دەست بهێنێ وە هەوڵ بدات زمانێکى تایبەت بە خۆى بەرهەم بهێنێت کە ئێستا لە سەرەتاى دروست بونیدایە. لە سەر بنەمایەکى زانستى هونەرى کە مێژوى هونەرى شێوەکارى سەرجاوەى بێت بۆ تیۆرى هونەرى وە کارە هونەریەکە خاڵى ئەساسى بێت نەک شتێکى لاوەکیبێت وە بەکارهێنان و دۆزینەوەى شێواز و میتۆدى تازە کە دورمان خاتەوە لە بۆجوونە زەقە و باوەکانى پێشومان, ئیشکردن لە جوزئیاتدا نەک ئیشکردن لە مانشێتى گەورەو و دووبارە کە بۆ هەموو کارێکى هونەرى دەبێت واتا هەمان دەق وە هەمان ڕەخنە دەتوانیت بە کارى بهێنى بۆ جەندین کارى هونەرى, تەنها ناوى هونەرمەندەکە گۆڕاوە یان کارەکە, کەواتە نوسینێکمان هەیە بۆ هەموو فۆرمێک دەگونجێن یان فؤرمێکمان هەیە بۆ هەموو نوسینێک دەیگونجێنین, لێرەوە دەبێت ئەوە بزانین کە نوسین و تیورى و رەخنەى هونەرى شێوەکارى بابەێکى زانستى هونەریە هەمووکەسێک ناتوانێت بەم زمانە بنوسێت گەر شارەزایەکەکى تواوى نەبێت لە سەر هونەرى شێوەکارى و بینەرێکى سەرکێشبێت بۆ هەموو نمایشەکان وە ژێرخانێکى بینینى گەورەى هەبێت لە کارى هونەریدا وە ئاگادارى هونەرى لۆکاڵ و جیهانبێت وەک مێژوى هونەر,کە بە شێوەیەکى گونجاو شیکردنەوە بۆ کارى هونەریەکە بکات بە بێ تێکەڵاو بونى هیچ ڕاو بۆجونێک لە دەرەوەى هونەرى شێوەکارى کە لە بنەمادا ئەم ڕاو بۆجونانە بۆ بەشێکى تایبەت بە کارهاتوون نەک بۆ هونەرى شێوەکارى بە تایەتى, واتا هێنانى دەستەواژە و فکرێکى تایبەن و وەرگیراو لە بەشەکانى ترى ڕؤشنبیرى وەک ئەدەب و فەلسەفە و شعر بۆ ناو رەخنە و نوسینى هونەرى شێوەکاى بە بێ دەتکارى کردن و گونجاندنى ئەم میتۆدانە وەک خۆى دەقاو دەق بە کاربهێنرێتەوە لە نوسینێکى هونەرى شێوەکاریدا, هەروەها تێکەڵاو کردنى شتەکان لە ڕووى مێژوى و جوگرافى و کۆمەلایەتى یەوە, ئەمە ناحەقى یە بەرامبەر بە هونەرى شێوەکارى و کارە هونەریەکە بە تایبەتى , ئەمە هەمان ئەو هەڵەیەیە کە پێشتر کردوومان بە رامبەر بە هونەرى شێوەکارى لە سەدەى ڕابووردوودا, ئێمە پێوستمان بە زمانێکە زمانى چاوبێت زمانى بینینبێت نوسینێکبێت کارە هونەریەکە پاڵەوانى نوسینەکە بێت, شیکردنەوە و مقارەنەى کارە هونەریەکە لەگەڵ مێژوى هونەرەکەدابێت یان لە گەڵ هونەرمەدە شێوەکارەکانى پێشووبێت یان لەگەڵ هونەرمەندە کانى کە ئێستا لە ژیاندا ماون, خوێندنەوەمان بۆ کارێکى هونەرى لە ئێستا ئەوەندەى پێوستمان بە دروست کردنى جەندیە پرد لە گەڵ مێژوى هونەرى شێوەکاریدا بەگشتى وە بەستنەوەى ئەم کارە بە خودى هونەرەوە دۆزینەوەى پیوەندیە نهێنیەکان لە نێوانیاندا وگرێدانیان بە یەکەوە و دروست بوونى کیانێکى سەربەخۆبێت نەک شێواندن و تێکەڵاوبوونى لە گەڵ ئەدەب و فەلسەفە و سیاسەتدا جونکە لە بنەمادا هونەرى شێوەکارى خۆى وەک ئۆتۆنۆمێک خاوەنى فەلسەفە و سیاسەت و مێژوى خۆى هەیە تەریب بە هونەرەکانى تر گەشە دەکان وە شان بە شانى ئەوانەى تر کولتورى مرۆڤایتى دروست دەکەن. لە کۆتایدا وەک هەموومان دەزانین تا کارى هونەر نەبێت ڕەخنە و تیورى هونەریش بوونى نییە, 
تێبینى:- وێنەکە پێشانگاى تایبەتى خۆم بوو لە ساڵى ١٩٩٤ بە ناونیشانى ( نالى لە نێو زولفە تەڕبووەکانى بەهاردا ) وەک بڵگە بۆ ئەم نوسینەم بە کارهێناوە 
نوسینی:زامۆئا داراغا ٢٠١٨


Source:Site Kurdistan ART
 
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...