مۆنۆمێنتى هۆلۆکۆستى جوەکان لە بەرلین ئەلمانیا

مۆنۆمێنتى هۆلۆکۆستى جوەکان لە بەرلین ئەلمانیا...
لە نێوان ساڵى 2003 بۆ 2005 ئەم مۆنۆمێنتە دروست کراوە لە ناو سەنتەرى شارى بەرلین, لەلایەن ئەندازیاران ( پیتەر ئایزنمان و بۆرۆ هابولد ) دەوە دیزاین کراوە, لە سەر پانتاى (19000) مەتر دووجا وە لە ( 2711 ) لاکێشەى کۆنکرێتى پێکهاتووە کە بەشێوەى شەپۆل دروستکراوە بە بەرزى جیاواز لە نێوان( 95 ) سانتیم بۆ( 2,38 ) مەتردا,
لە ژێرەوە مۆزەخانەیەکى گەورەى تێدایە تایبەت بە جوەکانى ئەوروپا و جۆنێتى جینۆساید کردنى خێزانە جوەکان لە جەنگى جیهانى دووهەمدا و زانیارى دەربارەى هۆلۆکۆست و چۆنێتى ژیانیان لە پێش جەنگ, ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەى ( 25 ) ملیۆن ئۆیرۆ دروست کراوە.
ئەوەى سەرنجى منى ڕاکێشا ئەو پیوەندیە بوو لە نێوان ئەم دوو فۆتۆیە وە چۆنێتى سود وەرگرتن لە گۆرستانى جوەکان و ئەم مۆنۆمێنتەدا, فۆتۆی یەکەم فۆتۆى گۆرستانى جوەکانە لە شارى بغداد لە گەڕەکى صدر کە زیاد لە ( 4000 ) گۆرى لە خۆگرتوە. بەلام بە داخەوە نەمزانى ئەم فۆتۆیە لە کەیدا گیراوە. زامۆئا داراغا 2019

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...