قورئانی نگڵ

قورئانی نگڵ
لەڕۆژ هەڵاتی ڪوردستان و لەگوندی نگڵ لەڕۆژ ئاوای شاری
سنەبەدووری 60ڪم لەم گوندە دا مۆزەخانەیەڪی بچوڪ
هەیە لەم مۆزەخـانەیەدا قورئانێکی دەست نووسی گەورەی 
تێدایە ک بەقورئانی نگڵ ناسراوە ...

قورئانی نگڵ بەڕێنووسی ڪوفی و بەئاوی زێڕ جوانکاری بۆ
ڪراوە و لەسەر پێستی ئاسک نوسراوە لەنێو مزگەوتەکەدا شوێنی بۆ دروست ڪـــــــراوە لەئاسن و شووشەی ڕوون و پارێزگاری لێدەکرێت ...

مێژووی قورئانەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خەلیفەی سێ
یەمی موسلمانان عوسمانی ڪوری عـەفان ڕەزای خــــــوای لێبێت بۆ دەروروبەری ساڵی 650 زاینی ...

نزیڪەی هەزار زاڵ پێش ئێستا شوانێک لەکەژو کێوەکاندا لەنێو سندوقێکدا ئەیدۆزیتەوە پاشان دەبرێتە ئەو گوندەو
لەوێ دادەنرێت هەندێڪ دەلێن ڪاتی خــۆی ئەم قورئانە لەلایەن عبداللەکوری عومەرەوە هێنراوەتە ناوچەکە ڕەزای خوای لێبێ ...

قەبارەی قورئانەڪە بەجۆرێڪە قەبارەیەکی ئاسای نیە کە درێژی 60سم و پانی 22سم و ئەستوری 15سم ...

ساڵی 1932 ئەم قورئانە بەبڕیاری ڕەزا شای ئێران دەگــوازر
ێتەوە بۆتارانی پایتەخت و خـەڵکی ئەم گوندە لەسەربازگەی
شاری سنە گردبوونەوە دەکەن و ئەمەش وای کرد قورئانەکە
بێننەوە شوێن خۆی ...

هـــــەروەها لەدوای شوڕشی گەلانی ئێران لەساڵی 1979 جارێکی تر ئەم قورئانە ئەدزرێت بەڵام دواجار ئەتوانرێت بگەڕێنریتەوە شوێنی خۆی ...

ئەم قورئانە وایکردووە سەرنجی زۆرێک لەگەشتیاران بەلای
خــــۆیـبدا ڕابکێشێت و گەشتیارێکی زۆر سەردانی بکەن بۆ 
بینینی ئەم قورئانە لەنزیکەوە ئەوە جـگە لەدیمەنی جوان و
دڵڕفێنی گوندەکە کەسروشتێک جوانی هەیە ...


دۆزینەوەی مۆمیا

دۆزینەوەی مۆمیا ...

لە یەكەمین دۆزینەوەی شوێنەواری لە 2019 دا لە میسر 40 تەرمی مۆمیاكراو دۆزرانەوە و وەزیری شوێنەواری میسریش دەڵێت بەشێكیان ژن و منداڵن ...

لە یەكێـك لە ناوچەكانی منیا گۆڕستانێك لە ناوچەی تونای جەبەل لە پارێزگای منیا دۆزرایەوە كە پڕبوون لە تابووتی بەردین و لەناو ئەو تابووتانەش تەرمی مۆمیاكراو هەبوون

وەزیری شوێنەواری میسڕی هێمای بۆ ئەوە كرد 10لەو 40 تەرمەی مۆمیاكرا بوون، منداڵ بوون و ئەوانی تریش ژن و پیاو بوون

وەزارەتی شوێنەواری میسڕی لە بەیاننامەیەكـــدا زانیاری زیاتری لەسەر دۆزینەوەكە ئاشكرا كردووە، كە لێكۆڵەرانی شوێنەوار تیمێكی میسڕی بووینە، لە ناوچەكە سێ ڕێڕەو هەبووە كەهەر هەموویان بەرەو گۆڕستان دەڕۆیشتن ...

وەزیــری ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای شوێنەواری میسر ئاماژەی بەوە دا كە ڕێگەی لە گۆڕنان لەنێوان ئەو 40 تەرمە مۆمیاكراوە جیاواز بوون، تێیاندا بوو لە ناو خــانووی بەردین و هـــــــــــەبوون لە ناو خانووی دار، مۆمیا كرابوون هەشبوو لەسەر زەوی مۆمیا كرابوو ...

جێی باسە دوای چــــــــــــەندین ساڵ لە گەڕان و پشكنین و
دۆزینەوەی سەدان تەرمی مۆمیاكراو و گۆڕستان و ناوچەی شوێنەواری، هێشتا ماوە ماوە لە میسڕ ناوچەی شوێنەواری دەدۆزرێتەوە ...

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...