به‌رێزان له راستیدا ئه‌م پرۆژه‌یه یه كێكه لهو١٠پرۆژهیهی كه بریاره به‌ناوی (نه‌خشه) به‌رێوه به‌رم . پرۆژه‌ی یه‌كه‌مم دووساڵ له‌مه‌و پیش له گوندی هه‌ناره نزیكی هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
نه‌خشه له مێژ ساڵه له ناو میشكم دا لانه‌ی كردووه و له مێژ ساڵیشه هه‌ست به‌بێ نه‌خشه‌یی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م . هه‌ر له‌و ساتهوهختانهرا له گۆشه‌ی ته‌نیاییم ، له ناو دفتهرهكانی حه‌ز و خۆشه‌ویستیمدا نه‌خشه‌ی وڵاتێكی بێ پشت و په‌نام ده‌كێشایه‌وه ، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وانه خه‌ونه‌كانم هه‌میشه ره‌نگین و زه‌نگین بوون ، وڵاتێكی یه‌كگرتوو و پێشكه‌و تووم وێنا ده‌كرد
پاشی ساڵانێكی زۆر ، هه‌نوكه له‌م جیهانه راسته‌قینه‌دا به شێكی زۆری خه‌ونه‌كانم نه‌هاتۆته‌دی و ئاواته‌كانم هێشتا هه‌ر ئاواتن و له چارچێوه‌ی لاپهرهكاندا قه‌تیس ماون ، هه‌ر چه‌ند ده‌زانم ئاسۆ روونه و گه یشتن نزیك
سنوور له‌وانه‌یه بۆ رۆشنبیران واتای دوواكهوتویی و بۆ گه‌لانی تر مانای به‌ربه‌ست و به‌ر ته‌سكی بێت . ،به‌ڵام بۆمنی كوردی بێ به‌ش و بێ لانه‌و ماڵ. هیوایه‌كی هه‌میشه‌یی و خه‌ونی شه‌و و رۆژه .
له‌م پرۆژه‌یه‌دا پرسیار له خۆمان ده‌كه‌ین . ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به كوردستانه سنووره‌كانی ئه‌م نیشتمانه له كوێ را تا كوێیه ؟ تاچه‌نێك خه‌می لێ ده‌خۆین و باوه‌رمان به‌وه هه‌یه مناڵه‌كانمان نه‌خشه‌یه‌كی راست و دروست له نیشتیمانیان بزانن و له مێشكیشیاندا جێگیر بێت ؟ هاوسێكانمان كێن؟
نه‌خشه‌یی وڵاتێكی بزربوو

.JPG)
.jpg)
File: Project by Kurdish Artist Rostam Zade -Namo



.jpg)
File: Project by Kurdish Artist Rostam Zade -Namo

Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar

No comments:
Post a Comment