ھۆكاری شكانی لووتی ئەبول ھۆل

ھۆكاری شكانی لووتی ئەبول ھۆل 

مێژوی ئەو پەیکەرە دەگەڕێتەوە بۆ 5500 ساڵ پێش ئێستا، کەبەیەکێک لەشوێنە ھەر بەناوبانگە گەشتیارییەکان دادەنرێت. جا لەبەر ئەو بەھا مەعنەوییە گەورەی ھەیەتی زۆر کەس ھەوڵیان دا شکانی لوتی بقۆزنەوە لەڕێگەی قسەی ناڕاست ،تەنانەت ھەندێک پەنجەی تۆمەت بۆ بەریتانی و ئەڵمانەکان درێژ دەکەن کە چوونە ناو میسر لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم، بەڵام شارەزایانی بواری مێژوو ئەو شتە ڕەت دەکەنەوە بەھۆی بونی وێنەیەکی ئەو پەیکەرە کەھی ساڵی١٨٨٦ کەئەوکاتیش لوتی شکاو بووە. سەبارەت بە سوپاکەی ناپلیۆن کەئەوان شکاندبیان لەکاتی ئەو حەملەی کردیانە سەر میسر لەساڵی ١٧٩٨ ئەویش لەلایەن شارەزایانەوە ڕەت دەکرێتەوە بەھۆی بونی ھەندێک وێنە کەکێشراوە لەلایەن ڕۆژھەڵاتناسی بەریتانی فریدریک لویس ١٧٣٧ کەلەو کاتیش ھەر لوتی شکاو بووە. ھەروەھا گێڕانەوە یەکێک لەمێژوو نووسە میسڕییەکان لەسەدەی پازدەی زایینی ئەو قسانە بەدرۆ دەخاتەوە، کە وای گێڕاوەتەوە ئەوەی پەیکەرەکەی تێکداوە سۆفییەکی توندڕەو بووە بەناوی محمد صائم الدهر وەکو سزایەکیش بۆ ئەو کارەی کەکردوویەتی کوژرا لەلایەن خەڵکی ئەو کاتە لەساڵی١٣٧٨.

پەیکەری ئەبو ھۆل پێک ھاتوە لەسەری مرۆڤ و جەستەی شێر. درێژی پەیکەری ئەبو ھۆل ٧٣،٥ مەترە و ٢٠ مەتریش بەرزە دەوترێت کەلەسەردەمی فیرعەون خەفرەع دروست کراوە لەنێوان ساڵانی ٢٥٣٢-٢٥٥٨
Source: Archaeology page

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...