لەیادی راپەریندا

لەیادی راپەریندا
ناشرینترین مۆنۆمینت بۆ راپەرین دروستکرا.
بەداخەوە کاتی خۆی بە پیلانیکی ژەهراوی باندەکانی بێ ئاگا لە کاری هونەری ، مۆنۆمینتیکی ناشرینیان کردبەرەمزی راپەرین،لە دەروازەی راپەرین ،رانیە.
ئەگەرچی لە کاتی خۆی رەخنەی زۆرمان لەرێی میدیاو رۆژنامەوە بلاو کردەوە ،ئاماژەمان بۆ هەڵەو چەوتیەکانی میکانیزمی ئەو فکرەیەکرد کە نەخویندەوارەکان هەڵیان بژاردبو، وتمان فکرەی ئەوکارە دزراوە و بەسەقەتی جێبەجێ دەکرێت .کەس هیچ کە س گوێی لێنەگرتین. بەتایبەت دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەو کاک کامەرانی وەزیری ئاوەدانی ،خاوەن بریاری کۆتایی بون بۆ ئەو کارە
نەشیاوە.
دەکرێ بڵێم تاوانی لە دایک بونی ئەم کارە ناشرینانە لە ئەستۆی ئەوان و هاوکارەکانیانە .ئاخر ببینن ئەوە پەیکەری پێشمەرگەیە؟ یان رۆبۆتی بێ گیان و بێ هەست و ناشرینی ئەم سەردەمەیە ؟
زۆر لە مێژە وتومە مێژو رەحم بەکەس ناکات رۆژگاریک دێت ئەم کارە پڕ لە هەڵەو نە شیاوانە ریسوا بکرێت.
ن- زاهیر سه‌دیق په‌یكه‌رساز

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...