وەرڪا

وەرڪا ...

وەرکا دەکەوێتە شاری سەمــاوە لەباشوری عێراق وەرکا لە
دەشتە بەرینەکانی باشوری عێــراق. ئەو شوێنەی بۆیەکەم جار لەمێژووی بەشەریەتدا شارو نوسین وخۆشەویستی و ئەدەبی تێدا لە دایک بوو ...

شــــاری وەرکا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4000 ساڵ پێش زایین ئەوەی ئەم شوێنەوارە مێژووییە لە شوێنەکانی دیکەی جیـــــهان جیادەکاتەوە ئەوەیە ، یەکەم ناوچەیە لە جیهانـــــــــــــدا کە مۆدێلی شاری تێدا دروست دەبێ وەک کۆبونەوەیەکی کــــــــۆمەڵایەتی و شارستانی ئینسانەکان

هـاوکات هـــەر لێرەدا لە شاری وەرکا یەکەم پیت و یەکەم شێوەی نووسین داهێنرا بۆ یەکەمجار مرۆڤ خۆشەویستی پێناسە دەکات و وەک بەهـــــایەکی پیرۆز دەیپەرستێ و لە شێوەی خــــــــــــــواوەندێکدا بەرجەستەی دەکات، ئەویش خــــــــواوەندی عەشتارە ...

هــەر لەم شارەدا یەکەم تێکستی ئەدەبی لە دایک دەبێ لە مێژووی مرۆڤایەتـــــیدا ، ئەویش داستانی گەلگامێشە ئەو کەسەی بە شوێن نەمریدا گەڕاو ئینجا بۆ یەکەمجار هونەر
مۆزایڪ لەم شارە دا دەرکەوت کە بۆ ڕازاندنەوەی دیوار و ستون و واجهەی پەرستاگان بەکارهات تووە ...


کاتێ بەم باگراوەندە مەعریفیەوە دەربارەی شارستانیەتی وەرکا یان ئۆرۆڪ سەردانی شوێنەوارەکە دەکەی هێـندە سەرسام و مەست دەبی حەز ناکەی جێی بهێڵی..

عێراق کە میراتگری ئەم شارستانیەتە مــــەزن و ئەم مێژووە پرشنگدارەیە بەڵام کاتێ ئێستای بەراورد دەکەی بەو مێژووە 
جێگای داخە ...

بە داخــەوە ئەم شوێنەوارە گرنگ و پڕ بایەخە هـــــــــەر ئەو شتانەی لەبارەوە دەزانرێ کەلەسەدەی رابردووداو کاتی خۆی شوێنەوارناسە ئەڵمانیەکان ئاشکرایان کــــــردووە، ئەمە جگە لەوەی کە شوێنەوارەکە تەواو فــــــەرامۆشکراوە، ئەگەر ئەم سەرمایە ئاڵتونیە لە هـەر ووڵاتێکی دیکە بوایە بە دڵنیاییەوە چارەنووسێکی دیکەی هەبوو جگە لەمەی ئێستا ...









Source: Archaeology page

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...