Antiques Shop Kallapury kurdawary or Kurdish heritage shop, Erbil south of Kurdistan
كه‌ریم شێخانی خاوه‌نی شوێنی (كه‌له پوری كورده‌واری) ساڵی ١٩٦٧ له‌شێخان له‌دایك بووه،ناوبراو تا ئاماده‌یی خوێندوه‌وو فۆتۆگرافه‌رێكی شاری هه‌ولێره. خولیای كۆكردنه‌وه‌وو پاراستنی فۆلكلۆری كورده‌واری .وای به باش زانیوه وه‌كو پیشه‌یه‌كیش ماڵیك تایبه‌ت به كه‌له پوری كورده‌واریوو كاره ده‌ستیه‌كان .چنین ، دورین ، نه‌خش ، دارتاشی ، گۆزه‌و قوركاری . دابمه‌زرێنێت و رۆژانه خۆیوو كچه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كرین و فرۆشتنی ئه‌م بابه‌تانی كه‌له پوری كورده‌واریبن
Opening of the personal exhibition by ( Adar Tunğ ) from Shanidar Gallery~ Erbil south of Kurdistan
كچە نیگاركێشی باكووری كوردستان ( ئادارتونخ ) لە ساڵی 1998 لە دایكبووە.هه رله منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ری نیگاركێشان بوه‌وو. تا ئێستاش دووپێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی كردۆته‌وه یه‌كه‌م پێشانگه‌ی له شاری دیاربه‌كری باكوری كوردستان بوه .دووه‌م پێشانگه‌شی له هۆڵی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێری باشوری كوردستان بووه ، هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی له 20 پێشانگه هاوبه‌شه‌ی له باكورو باشوری كوردستان و فه‌ره‌نساو روسیا كردوه . له ئێستاش لە شارۆچكەی مەخموور نیشتەجێیەو خەریكی كاری هونەری و خوێندنە
Opening of the personal exhibition by Kurdish artist Dilshad Bahadin~ Sulaymaniyah south of Kurdistan
The personal art exhibition of ( Dilshad Bahadin) under the title, ( praise our land with the soul of women ) on Tuesday 8th March 2016 at 11:00am at Tawar hall by women's union of Kurdistan
پێشانگه‌ی تایبەتی شێوەكار ( دڵشاد بەهادین ) لەژێر ناونیشانی ( ئاوەدان بێ نیشتیمانێ بە ڕۆحی ژن ) لە ڕۆژی 8ی مارسدا كات: 11 سەر لە بەیانی لە لایەن ڕێكخراوی یەكێتی ژنانی كوردستان كرایه‌وه لە هۆڵی (تەوار)ی شاری سلیمانی
نه‌جات خذر نیگاركێشی سه‌ر شه‌قام له‌شاری هه‌ولێر
نه‌جات خذر سالَى 1970 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه ،ده‌رچوی به‌شی پیشه‌سازییه له شاری كه‌ركوك هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ری وێنه كێشانی هه‌بووه .پاشان روده‌كاته شاری هه‌ولێر و له شاری هه‌ولێر نیشته جێده‌بێت و دوكانێكی بچكۆلانه له‌گه‌ڵ مه‌حه‌مه‌د خذری برای كه شێوه‌كاره داده‌مه‌زرێنێت له سه‌نته‌ری بازاری شاری هه‌ولێر ناسراوه به‌بازاری( شێخه‌الله) تایبه‌ت به نیگاركێشان و دروستكردنی سروشت و پۆترێتی ئه‌و كه سانه‌ی كه ئاره‌زووی كێشانه‌وه‌ی وێنه‌كانیان له ئێستاشدا ناوبراو له‌شه‌قامی ناسراو به شه‌قامی (باته)كاری نیگاركێشان ده‌كات
Artwork Ceramic by Hunar majeed ~ Erbil south of Kurdistan هونه‌ر مه‌جید
هونه‌ر مه‌جید حسین ساڵی 1982 له‌هه‌ولێر له‌دایك بووه.هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ری شێوه‌كاری بووه. له‌قۆناغی خوێندنیدا ده‌چێته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر . پاش پێنج ساڵی خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتووی له به شی سیرامیك له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامی ده‌دات له‌سه‌ركاری هونه‌ری سیرامیك.هونه‌رمه‌جید به‌شدای زۆرێك له فیستڤال و پێشانگه هونه‌ریه هاوبه‌شه‌كانی كردوه ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه له‌سه‌ركاره هونه‌ریه‌كانی و مامۆستای هونه‌ریشه له په یمانگه‌ی هانا بو شیاندنی که م ئه ندامان له شاری هه‌ولێر
Artwork painting by Hero Shekhe~ Oshnavieh or Şino West Azerbaijan ,She lives and works now in Erbil south of Kurdistan
Hero Shekhe was born in Oshnavieh or Şino West Azerbaijan~ Graduated from the college of Fine Arts University of Salahaddin Erbil -The Erbil is located in the south kurdistan ,She lives and works now in Erbil south of Kurdistan
Abstract paintings by Frud Baqi Kurdish Painter~Sulaimanyah south of Kurdistan
شێوه‌كاری كورد ( فرود باقی )له‌باشوری كوردستان له دایك بوه. ده‌رچوی په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی به‌شی هونه‌رییه ساڵی 1999-2000. تائێستا دووپێشانگه‌ی تایبه‌تی كردۆته‌وه .هه‌روه‌ها به‌شداری 28 پێشانگای هاوبه‌شی كردووه له شاره‌كانی هه‌ولێر-دهۆك-سلێمانی. سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی سلێمانی به‌بۆنه‌ی یادی31 ساڵه‌یدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشیوه له كۆشكی هونه‌ر له شاری هه‌ولێر
هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌یه‌مین و یانزه‌هه‌مین پێشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی سلیمانی كردوه له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه‌ی شاری سلیمانی2009-2013.
له پیشانگه‌كاندا 13 بروانامه‌ی رێزلێنانی پێبه‌خشراوه . هه‌روه‌ها به‌شداری سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی پۆسته‌ری بوه له چالاكی قوتابخانه‌كه‌ی
به‌شداری كردوه له نمایشی (گه‌له‌ری زاموا)پیشانگه‌ی شێوه‌كارانی كورد2013. هه‌وه‌ها ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه
Subscribe to:
Posts (Atom)