پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی كێوی بالوقایه له‌ رۆژهه ڵاتی كوردستان


رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٢٢ی بانه‌مه‌ڕ، له داوێنی كێوی "بالوقایه" هه‌ڵكه‌وتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌قز ـ بۆكان و له نزیك گوندی "ئه‌حمه‌و ئاوا"ی سه‌را، وێنه‌گرانی گرووپی وێنه‌گری وینار، به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی خۆیان له پیشانگایه‌‌كی كراوه‌دا به نمایش ده‌رهێنا.
ئه‌م پیشانگا كه دووهه‌مین چالاكیی هونه‌ریی ئه‌م گرووپه بوو له ٧٥ به‌رهه‌می ١٠ وێنه‌گری سه‌قزی به ناوه‌كانی: دوكتور ئه‌مجه‌د عه‌زیزپه‌نا، نه‌جمه‌دین ئه‌فره‌ند، ناسر فه‌یزوڵڵابه‌گی، ئازاد مسگه‌ری، زاهید بابامیری، دوكتور كامبیز وسووقی، سه‌عیده سائێب، سه‌بری شۆجاعی، هانا حیسامی و عێرفان موتاعی، پێكهاتبوو.






Source:Site Kurdistan ART



No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...