Haji Khanim1939 Kurdish artist~ Sulaymaniyah south of Kurdistan


Personal Information
Khanim Amen was born in 1939 in the city of Sulaimania in Iraqi Kurdistan. She loved since childhood of tinkering, carpet weaving, baking vases, and the decoration of the walls in her home. A few years later it begins to work as midwife and nurse in health care. At forty it may adult education. It is very important to read and write and therefore do its best to learn it. In that time, it participates in school exhibitions with woven carpets. For her work, she was beautiful handicrafts different prices. After the Gulf war is their refugee to the Netherlands, where they paint the room to her knitting talents and more to develop. Besides following Dutch language courses, participates in a number of painting and knutselcurssen. In 2005, they first work on display in its own exposition. The second exhibition of her paintings is now on display at The Meeuw "Gull" neighborhood center in Amsterdam. Her works are an expression of the simple life in the Kurdish countryside, the traditional clothing worn there, and partying crowds at weddings. In addition it shows the landscape of the Netherlands to see her with flowers and rivers and mixes it with kids partying. In its own way, let it melt together two worlds in the form of warm colors and friendly characters. Her pictures tell the story of the beauty of life, far away from wars and social problems
هونه‌رمه‌ندی كورد (خانم محمد امین) سالی 1939 له سلێمانی له دایک بووه.  هه ر له منداڵیه وه خولیای نه خش ونیگار، سیرامیک، فه رشچنین و به رگ دروون بووه. به هۆی بارودۆخی کۆمه ڵایه تی و سیاسی کوردستانه وه بواری خوێندنی له هیچ قوتابخانه یه ک بۆ نه ره خساوه له ساڵی 1994 به دواوه له هۆڵه ندا ده ژی و هه ر له وێ خۆی فێری خوێنده واری کردوه . له 65 ساڵیدا ده ستی کردوه به نیگارکێشان.  ناوبراو  به شداری چه ند پێشانگایه کی هاوبه شی کردوه له هۆڵه ندا یه که مین پێشانگای تایبه ت له ساڵی 2006 کردۆته وه  له‌ساڵی 2007 دووهه مین پێشانگه‌ی تایبه ت له ئه مستردام هۆڵی De meeuw بووه‌،  پێشانگه‌ی Noorder IJ Kunst_ Atelierroete به هاوبه شی له گه ڵ 70 هونه رمه ند. ساڵ 2009 سێهه م پێشانگه‌ی تایبه ت له مۆزه خانه ی ئه مستردام نۆرد ساڵی 2010 چواره مین پێشانگه‌ی تایبه ت له هۆڵی Kastanjeplein ئه مستردام ساڵی2011 پێنجـەمین پێشانگای تایبه ت له هۆڵی De die_Cordaan ئه مستردام  له چه ند بۆنه وچالاکی هونه ری و که لتووری شاری ئه مستردام به شداری کردوه و وه ک میوانی تایبه ت وانه ی وێنه کێشانی به منداڵان وتۆته وه

Duhok National Museum~ Duhok south of Kurdistan مۆزه‌خانا دهوك یا نیشتمانی

مۆزه‌خانا دهوك یا نیشتمانی

the city of dohuk, with a population of approximately 900,000, is the capital of the duhok governorate in iraqi kurdistan. the famous tigris river flows nearby, and the city is nestled in a valley, making for a picturesque panorama of mountains. duhok’s nascent tourist industry was one element that led to the opening in november 2013 of the national museum.
the museum’s collection consists of some three thousand artifacts although the museum’s current facility displays only about one thousand of those. plans are currently underway for a move to a new location with a park and a much larger exhibit space.
the artifacts in the collection were all found in the dohuk region and unearthed by kurdish archaeologists, and the oldest date back to the seventh millennium bce. these artifacts include roman coins, cuneiform texts, pottery, stone vases and vessels, oil lamps, glass bottles, books from the middle ages & early modern period, greek texts, neolithic statues, necklaces and other assorted jewelry.

Kurdish Sculptor Man Ahmed Dalo, Kirkuk south of Kurdistan

Peshmerga statue in Kirkuk south of Kurdistan پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکوک


“This statue is a symbol of the Peshmerga’s “by Kurdish Sculptor Man Ahmed Dalo,The Peshmerga are ready to sacrifice their lives to protect us. This statue is our small gesture, dedicated to the Peshmerga as a sign of appreciation and respect from the people of Kirkuk,” he added.He explained the monument is robust and made mostly from cement and iron.
The statue is 14 meters broad and 21 meters high so far. The height might reach over 23 meters once we put the Kurdistan flag,” Barzan Ahmed, the spokesperson for the six Kirkuk artists responsible for creating the statue, told Kurdistan24 on Tuesday The statue is located near the gate to Kirkuk province in the north, on the main road to Erbil . Kirkuk is an oil-rich province located in the south of the Kurdistan Region and northern Iraq.Although Kurds make up the majority of the population there, the province is home to various ethnic and religious groups including Turkmen, Arabs, and Christians.
پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکوک بەرزی پەیکەر / 23 مەترە و بنکی پەیکەر 15 مەترە و کەرەسەی بەکار هێنراو   (ئاسن - چیمەنتۆ - فایبەر کلآس) ه‌ ماوەی کارکردنی  دوو ساڵی خایاندووه‌ لەسەر ئەرکی کەسایەتی ناوداری شاری کەرکوک، (رەمەزان حاجی رەشید) وهاوکارانی ئەنجام دراوە.
لەسەر دەستی پەیکەرسازی شاری کەرکوک ،  مامۆستا (مان احمد دەلۆ) وگروپەکەی ناسراو بە (گروپی مامۆستا مان) دروستکراوە

مەراسیمی پەردەلادان لەسەر دیواربەندێك به‌ناوی( یەکەم کابینەی حکومەتی کوردستان)له‌ هۆتێل رامادا له‌ شاری سلێمانی ٢٨-١٢- ٢٠١٧


ئەمڕۆ٢٨-١٢-  ٢٠١٧    مەراسیمی پەردەلادان لەسەر  دیوار بەندێک بەناوی (یەکەم کابینەی حکومەتی کوردستان )واتا شێخ مەحمود و گشت وەزیرەکانی ئەم پرۆژەیە لەلایەن هۆتێل رامادا جێبەجێکراوە وە پێوانەی دیواربەندیەکە ۲ مەتر بە ۷ مەترە بە ماتریاڵی هاراوەی بەرد دارێژراوە شایه‌نی باسه‌ ئه‌م دیوار به‌ندیه‌ دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن په‌یكه‌رسازی كور چێنه‌رنزار

Artwork painting by Ako Kamal~ Sulaymaniyah south of Kurdistan


شێوه‌كاری كورد ( ئاكۆ كه‌مال)  ساڵی 1982 له‌ شاری سلێمانی  له‌ دایك بووه‌ ، ساڵی 2004به‌شی شێوه‌كاری  (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان )ی شاری سلێمانی ته‌واوكردوه‌  . پاشان بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندنی هونه‌ری چوارساڵی به‌ سه‌ركه‌وتووی ده‌برێت له‌( كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ) شاری سلێمانی ساڵی 2008 به‌ پله‌ی زۆر باشه‌ .  ناوبراو به‌رده‌وامی خۆی ده‌دات بۆ خوێندنی زێتری هونه‌ری  شێوه‌كار( ئاكۆ كه‌مال)  ساڵی 2015 ماسته‌ر به‌ ده‌ستده‌هێنێت  له‌ هونه‌ری شێوه‌كاری و زانستی هونه‌ری  له‌ زانكۆی (Paris 1 Panthéon- Sorbonne) به‌ پله‌ی زۆر باشه‌ ئێستاش به‌ر ده‌وامی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌ر یه‌كانی

Art work Painted by Tayeb Abdul-Rahman~ Sulaymaniyah south of Kurdistan


شێوه‌كارو خۆش نوس و نوسه‌ری كورد ( ته‌یب عه‌بدولرحمان )خه‌ڵكی شاری  سلیمانیه‌ و تا ئێستا شانزه‌ پێشانگه‌ی تایبه‌تی كردۆته‌وه‌ و جگه‌ له‌ به‌شداری كردنی له‌ چوار پێشانگه‌ی هاوبه‌ش


OPENING OF THE PERSONAL EXHIBITION by Dler Mohamad Sharif 1965 Kurdish artist~ Sulaymaniyah south of Kurdistan 26-12-2017


OPENING OF THE PERSONAL EXHIBITION by Dler Mohamad Sharif 1965 Kurdish artist~ at the Red Security (Amna Suraka) in Sulaymaniyah south of Kurdistan The title of the exhibition is the was a story for a people  26-12-2017

یه‌كێك له‌ كاره‌ ده‌ستیه‌كانی هونه‌رمه‌ند ته‌نها خانه‌قینی


ته‌نهاخانه‌قینی ناوی ته‌واوی  (ته‌نها ساڵح طه ماز)ه ساڵی ١٩٧٨ له‌ خانه‌قین له‌دایك بووه‌. هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ خولیای خۆش نوسین و سه‌رنجدانی شته‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌رنجی راكێشاوه‌.  ناوبراو تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی خوێندوه‌ . دوواتر ده‌ستده‌كات به‌ نوسینی شعر و چوارینه‌ و وته‌ی جوان له‌ سه‌ردار. به‌كارهێنانی دار ده‌ بێته‌ به‌ شێك له‌ هونه‌ره‌كه‌ی كاكه‌ ته‌نها
ناوبراو به‌ كوردستان ئارتی راگه‌یاند كه‌  له‌نوسین و دارشتن و لكاندندنیان به‌ هیج جۆرێك ئامیرێكی تر به‌كار ناهێنێت به‌ ڵكوو ته‌نها به‌ ده‌ست كاره‌كانی دروستده‌كات . به‌ بۆچونی ته‌نها ئه‌صاله‌تی كاره‌كه‌ی جوانتر ده‌بێت و سروشتی تر ده‌رده‌كه‌وێت كاره‌ هونه‌ریه‌كانی. كاكه‌ ته‌نها ده‌ڵێت ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ ووڵاتی ئێرانه‌وه‌ فێربوومه‌، ته‌نها خاوه‌نی چه‌ندان پێشانگه‌ی تایبه‌تیه‌ له‌ شاری سلێمانی و هه‌ولێر ناوبراو ئێستا له‌ شاری سلێمانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌رده‌وامیشی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌ریه‌كانی

A joint exhibition at Institute of Fine Arts-Hawler ~ Erbil south of Kurdistan 20-12-2017


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠-١٢-٢٠١٧ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌ر و مامۆستایان و قوتابیان و مێوانان به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی بۆ قوتابیانی قۆناغی پێنجه‌م كرده‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئه‌میر دالی 



كه‌مپینی به‌شێك له‌ شێوه‌كارانی كورد به‌ناوی(تابلویەک نانیک ناکات)له‌ شاری سلێمانی راگه‌یاندرا15- 12- 2017


 شێوه‌كاری كورد(كامه‌ران قه‌ره‌داغی) وه‌كو هه‌ڵوێستێك  و ده‌ربرینی ناره‌زایی به‌شدار بوو له‌ كه‌مپینێك به‌ناوی (تابلویەک نانیک ناکات)بریاری سوتاندنی به‌شێك له‌ تابلۆكانیدا 
 (كامه‌ران قه‌ره‌داغی) ده‌ڵێت  ، بڕیارم دا بەسوتاندنی بەشیک لە تابلوکانم لەئەنجامی ئەو بی نرخیەی هونەر لەم ولاتەدا تابلویەک نانیک نەکات پینج لتر نەوت نەکات ئیتر نرخی چیە !!


OPENING OF THE PERSONAL EXHIBITION byNasren Fatah Kurdish artist~ Sulaymaniyah south of Kurdistan 3-12-2017


شێوه‌كاری كورد( نه‌سرین فه‌تاح)ساڵی 1972له‌ شاری سلێمانی چاوی به‌دونیاهه‌ڵێناوه‌ . خولیای هونه‌ر وای لێكردووه‌ بچێته‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی . دواتر به‌ سه‌ركه‌وتوی  ساڵی 1996 به‌شی شێوه‌كاری ته‌واوده‌كات له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری سلێمانی .نه‌سرین فه‌تاح به‌شداری زۆربه‌ی پێشانگه‌كانی په‌یمانگه‌ی كردووه‌ له‌ ساڵانی خوێندندا.  نه‌سرین یه‌كه‌م پێشانگه‌ی له‌ ساڵی 2012 بووه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی هه‌ولێر و كه‌لار . ساڵی 2005  له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (بێستاران فه‌یرۆز و هه‌ڵاڵه‌ حه‌بیب)پێشانگه‌ی هاوبه‌شی نیگاركێشانی كردۆته‌وه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شداری زیاتر له‌ بیست  پێشانگه‌ی هاوبه‌شی نیگاركێشانی كردووه‌ . ئێستاش فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ شاری سلێمانی و به‌رده‌وامیشی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌ریه‌كانی

OPENING OF THE PERSONAL EXHIBITION by Kamaran Qaradaxhy~Sulaymaniyah south of Kurdistan 29/11/2017


دووه‌مین پێشانگه‌ی شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ندی كورد( كامه‌ران قه‌ره‌داغی) له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ٢٩/١١/٢٠١٧ 
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار بۆ (كوردستان ئارت )وتی من زیاتر خۆم لە تابلۆی گەورەدا دەبینمەوه‌  کە خاوەنی فەزایەکی فراوان بێت  بە ئارەزووی خۆم بتوانم جوڵەی تیدا بکەم ، کارەکان لە ڕووی ستایلەوە زیاتر فۆرمی خانو وئەسپ خۆی دەسەپێنێت . زیاتر خۆم لە تابلۆی گەورەدا دەبینمەوه‌  کە خاوەنی فەزایەکی فراوان  بییت بە ئارەزووی خۆم بتوانم جوڵەی تێدا بکەم کارەکان لە ڕووی ستایلەوە زیاتر فۆرمی خانوو وئەسپ خۆی دەسەپێنێت  
بەڵام خانووەکانی لای من خۆم بنیاتیان ئەنێم هەموو لەسەر یەک هەڵدەچنم بۆ ئاسۆ بۆ گەیشتن بەفەزایەکی باش دەرچوون لەچەق بەستووی هز بۆیە ئاماژەم بە بوونی ئەسپەکان کردووە و تێکەڵم کردووە لە گەڵ خانوەکان بەگشتی ئەوەی هەستم پێکرد بێت ئارامیێکی پێوە دیارە له‌ تابلۆکان بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا هەڵسان و رەمزی هێزه‌  بۆیە دەمەوێت لەچەق بەستووی دەربچم بەهەموو چەمکە سیاسی و هونەریەکانه وە،، سروشت زۆر ئاوێتەیە بەڕوحی منەوە بۆیە خۆم زۆرجار سروشتێک ئەخوڵقینم کەخۆم دەمەوێت واتە خانووەکان دیمەنی هیچ شاریک نین لە زهنی خۆم کێشاومن ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ كاره‌كانی به‌ زەیت لە سەرکانفاس وبەکار هینانی ئەکرلیک  بووه‌

پیشانگه‌ی (هیواکانی خۆزگە)ی خۆزگە حەسەن ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٢-١١-٢٠١٧) لە زانکۆی نۆڵج،شاری هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٢-١١-٢٠١٧) لە زانکۆی نۆڵج، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (تاهیر عەبدوڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر و (حاجی عەباس فازڵ) سەرۆکی ئەمینداری زانۆی نۆڵج و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و هونەرمەندان، پیشانگای تایبەتی فۆتۆگرافی لەژێر ناوی (هیواکانی خۆزگە) بۆ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (خۆزگە حەسەن) کرایەوە، هەر لەو چالاکیەدا دوو قوتابی پارچە مۆسیقایەک و گۆرانییەک بەشدارییان کرد.
شایانی باسە ئەم پیشانگه‌یە لەلایەن زانکۆی نۆڵج و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەنجام درابوو 


پێشانگای ٨ ڕاوم نوێترین به‌رهه‌می ئێستایی گروپی هونەری سەربەخۆ (کۆنسێپت ئارت) له‌ شاری سلێمانی١١/١١/٢٠١٧


گروپی هونەری سەربەخۆ (کۆنسێپت ئارت) ده‌ڵێن ئەم پێشانگه‌یەی ئێستاش بەرهەمێکی نوێی گروپی هونەری سەربەخۆ (کۆنسێپت ئارت) ە و بەهاوکاری لەگەڵ هەندێ هونەرمەندی دیکە کە پێکهاتوون لە ( ئاڤان سدیق، ، ئەیوب ڕەئووف، گەیلان عبداللە، هەڵۆ لانۆ، محمد اسماعیل، شەمیران فەتاح، زاموئا داراغا و زانا رەسوڵ) ودیسانەوە لە رێکخستنی هونەرمەند (ئاڤان سدیق)ه‌.
ئه‌مه‌ش پێشانگایه‌ک نییە تایبەت بۆ ئەم ڕووداوە تراژیدیانەی ئێستای کوردستان ڕێکخرابێت، بەڵکو ماوەی زیاد لە حەوت مانگ دەبێت ئەم هونەرمەندانە سەرقاڵی ڕێکخستنی ئەم پێشانگایەن. بە پێویستی دەزانم بڵێم؛ کە گروپێ هونەری ( کۆنسێپت ئارت دوای هونەرمەندە بەشداربووەکانی ئەم پێشانگایە بڕوایان بە هونەری (بۆنه‌كان - مناسبات) نییە، بەڵکو بە بەردەوامی کاری هونەری وەکو دەربڕینێکی پێویست بۆ (مرۆڤبوون) و (هونەرمەندبوونیان)...بێگومان ئەمان ده‌رک بەوە دەکەن، کە لە کوردستان دەژین وئاشنان بە مێژووی کولتورەکەیان ولەگەڵ گشت ڕووداوەکانی دەژین. ئەوان دەیانەوێت بە مەتریاڵی نوێ، شێوە بۆ هەست وبیرۆکەکانیان دابنێن، و نایانەوێت خیانەت لە بینەری کارەکانیان بکەن بە یاریکردن و هارووژاندنی هەستی نەتەوایەتی ونیشتیمانیان لە پێناوی ڕازیکردنی حیزبێک یان ڕێکخراوەێک. لای ئەمان گرنگ شێوە ومەتریاڵی گونجاو بدۆزنەوە بۆ مانا و بەهاکانی ژیان و هونەرەکەیانی پێ دەوڵەمەند بکەن، دوور لە زمانی سیاسەت، بەڵکو بە وێنەی مەتریاڵە نوێیەکان و ڕاومی کارەهونەرێکانیان، لە پێناوی چالاککردنی هەست و زەین وبیرکردنەوەدا. وەکو هەوڵدانێک بۆ پاککردنەوە و شوشتنەوەی هەست و ڕوح ووروژندنی مرۆڤ لەو ژینگەیه‌ی کە حیزب و دەسەڵاتی سیاسی وسوستێمە هونەری و ڕۆشەنبیریه‌کەی کوردستان، ماوەیه‌کە بەرهەمیدەهێنن.
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...