پەیکەری حۆری یان پەری دەریا Lille Havfru

پەیکەری حۆری یان پەری دەریا!

بە عەرەبیەکەی(حوریة البحر) بە دانیمارکی(Lille Havfru)
پەیکەرێکی بڕۆنزە بە بەرزی ۱۲٥سم لە ڕۆخی کەنارێکی دەریا لە شاری کۆبنهاگن لە ساڵی ۱۹۱۳وە دانراوە.
کاری پەیکەرسازی دانیمارکی ئێدوارد ئیرکسنە.
ئێستا ئەم پەیکەرە بۆتە سیمبوڵی شاری کۆبنهاگن و دانیمارك،ساڵانە بە سەدان هەزار کەس سەردانی ئەکەن و بەمیلیونەها وێنەی ئەگرن؟
خۆی لە ڕاستیا پەیکەرەکە هیچ شتێکی سەیری تیا نیە،نە لە قەبارەی نە کانزاکەی نە شێوە هونەریەکەی،تەنانەت پەیکەرسازەکەش بەم کارەی زیاتر بەناوبانگ بو،پەیکەرێکی ئاساییە.
چیرۆکی ناوبانگ و گرنگیەکەی لەبەرئەوەیە کە فکرەکەی لە چیرۆکی پەری دەریای گەورە ئەدیبی جیهانی و دانیمارکی(هانس کریستیان ئەندەرسن)وە وەرگرتوە.
جا بەردەوام ئەڵێم هونەر یان پەیکەرسازی بە تەنیا پێشناکەوێت،پەیوەندی بە ڕادەی تێگەیشتن و کلتور و فەرهەنگی کۆمەڵگاوە هەیە.
پەیکەری زەبەلاح و گەورەو ئەگەر جوانیش بێت بەڵام کلتور و ئەدەبی لە پشتەوە نەبێت هیچ بەهایەکی نابێت!
ن-شوان كه‌مال


Source:Site Kurdistan ART

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...