عەقلیەتى گاڵتەجارى فریادڕەسى هونەرى لە نێوان ڕەخنەى هونەرى و خەلات بەخشیندا.

عەقلیەتى گاڵتەجارى فریادڕەسى هونەرى لە نێوان ڕەخنەى هونەرى و خەلات بەخشیند 
نوسینی:زامۆئا داراغا ٢٠١٨
گاڵتەجارى لەوەوە دەست پێدەکات کە فریادڕەسەکانى دەسەلاتى کولتورى ئەم شارە پانێڵێک سازدەکەن ئامۆژگاری و ڕەخنە لە یەکترى دەکەن کە جۆن ڕەخنەى هونەرى و تیۆرى هونەرى پێشبخین و بچێتە ئەو ئاستەى کە لەگەڵ هەموو نمایشێکى هونەریدا تیورى هونەرى ئامادەبێت,
وەک پلات فۆرمێک یان مانى فێستێک یان تێستیمێنتێک بونى هەبێت لە نمایشەکاندا بۆ پەرەپێدانى کولتور و ڕۆشنبیرى لەم ناوجەیە لە رووى ڕەخنەى هونەری و تیورىیەوە,بە بەستنى سیمینارو کۆرى ڕەخنەى لەگەڵ هەموو نمایشێکى هونەریدا وە بە ئەرشیف کردنى مێژوى هونەرى ئەم ناوجەیە بە جۆرێکى زانستى کە بتوانین لە فەوتان ڕزگارى بکین وە بتوانین زمانێکى رەخنەى زانستى شیاومان هەبێت لە ئاستى ڕەوتى هونەرەکەدابێت کە بە بەردەوامى
خوێندنەوەى بۆ بکرێت. 
لێرەوە عەقلیەتى گاڵتەجارى دەسەلاتە کولتوری ئەم ناوجەیە دەبینى کە جۆن توشى فەوزا و بێ پلانى بۆتەوە کە نازانێت جۆن خۆى دەربازبکات لەم هەموو قیرانانە کە خۆى هۆکارى سەرەکى ئەم هەموو قیرانانە بووە کە ئێستا ناتوانێت جارەسەرى بکات وە لە ژێر دەسەلاتیدا نەماوە ئەوەى ماوە تەنها جەند جالاکیەکى دوبارەى سواوى بێ بەرهەم زیاتر هیچى ترى نەماوە. وە خۆى ڕێگرى سەرەکى بووە لە دروست بوونى ڕەخنەى هونەرى و تیورى هونەرى وە بە ئاشکرا دژایەتى کردوە وە بەڵگەش زۆرە بۆ ئەم بابەتە.
عەقلیەتى بەرێوەبردنى سیاسەتى کولتورى ئەم بەڕێزانە لە حاڵەتى ئیفلاسى زیاتر هیچى تریان نەماوە کە تواناى گوێ گرتنیان نەماوە لە ڕەخەن و پێشنیار,کە لە دەرەوەى ئەم دام و دەزگایانە کە ڕووبە ڕوویاندەبێتەوە, خۆیان لێ بێ دەنگ کردووە وە ئێستا هاتوون داوا دەکەن ڕەخنەى هونەرى پەرەپێبدەن, خۆیان حساب بۆ هیچ ڕەخنەیەک ناکەن وادەزانن تەنها ئەمان لە ناو گۆرەپانەکەدان و کەسى تر نیە بێجگە لە خۆیان وە بە بێ ئەمان هیچ شتێ دروست نابێت.
ئێوە لوتکەى دەسەلاتى کولتورین لەم ناوجەیە کێ دەستى گرتوون بۆ 27 ساڵە لە ناو بازنەیەکدا دەخولێنەوە ئەم بێ ئاگایە ساختەیە لە کوێوە وە هێناوتانە, شێواندن و بەلارێ بردنى ئەم کولتورە لە ئەستۆى ئێوەدایە کە ئێستا لە ناشرینترین شێوەدا دەبینرێت و خۆى نمایش دەکات. 
ئەوە ئێوەن بێ ئاگان لە ڕەوشى هونەرى ئەم ناوجەیە ئەوە ئێوەن ئەو هەموو نمایشە ناشرین و بێ بەهایە بەرهەم دەهێنن بەبێ ڕەخنەى هونەرى ئەوە ئێوەن تیورى هونەرتان گۆریوە بە زمانێکى ستایش و پیاهەڵدان و وەسف کردنێکى درۆزنانە و موجامەلە و پر لە بەرژەوەندى تاکە کەسى تەسک و قێزەوەند,
ڕەخنەکانتان لە شکاندن و بجوک کردنەوە و سڕینەوە و پەراوێز خستنى بەرابەر هیچى ترى تیانیە
ئیگۆیەکنتان دروست کردووە لە وەهم کە هەموو کاتێک سەرەوە تەماشاى هەموو شتەکان دەکەن, 
خۆتان کردووە بە خاوەنى هەموو شتێک لە پەنا دەسەلاتدا خۆتان کردووە بە تاکە پاڵەوانى فریادڕەسى هونەرى ئەم ناوجەیە, ئەوە ئێوەن تا ئێستا نەتان توانیوە کارێکى جدى و کارێکى پر لە بەرپرسیاریەت ئەنجام بدەن ئەوە ئێوەن لە هەموو بوارەکانى هونەردا فەشەلتان هێناوە بوون بە ئەندامێکى بێ سودى حیزبەکانتان تەنها خەمى پۆستەکانتانە وە ئێستاش فرمێسکى تمساح دەڕژن لە پانێل و کۆبوونەوەکاندا و خۆتان کردوە بە خەم خۆرى هونەر و کولتورى ئەم ناوجەیەن, 
ئەوەیە عەقلى گالتەجارى ئێوەیە لە دواى هەموو نمایشێک و پانێلێک و سیمینارێک و چالاکیەکى بەناو هونەرى دەست دەکەن بە بەخشینەوەى خەلاتى سیرو سەمەرە لە ژێر ناوى عەنتیکەدا, 
خەلاتى باشترین فریادڕەس دەبەخشنە خۆتان تەنها بوئاسودەکردنى ئەو ئیگۆ گەورەیە کە بە خەلات نەبێ بە هیچ شتێکى تر ئارام نابێتەوە, ڕۆژێک فلان خلاتى فلان دەکات و ڕۆژى دواى هەمان فلان خەلاتى فلان دەکات لە ناو خۆیاندا خەلات دەبەخشنەوە و ماڵەکانتان پربووە لە خەلاتى ساختەى بێ کردار ,
ئەم تڕاژیدیا گۆمیدیە درێژەى هەیە ئەوەى دەگۆرێت تەنها دەموچاوەکانن ئەوەى کە دەمێنێ ئەو سیستمەیە کە 27 ساڵە بەردەوامى هەییە. زامۆئا داراغا 2018
تێبینى:- لە ئێستادا ڕەخنەى هونەرى و تیورى هونەرى دروست بووە وە هەوڵى زۆر باش و بەرپرسیارانە ئەنجام دراون, زۆربەى زۆرى ئەو نمایشانەى کە ئێستا کراون خوێندنەوەى بۆ دەکرێت و تێکستى ڕەخەى بۆ ئامادە کراوە , لە ئێستادا باشترین پیوەندى هەیە لە نێوان کارى هونەرى و ڕىخنەى هونەرى .
*ئەوەى لە پانێڵى بەرێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى ڕوویدا تەنها بێ ئاگایە لە ڕەوشى هونەرى ئێستاى ئەم شارە

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...