کلتورو خۆشەویستی

کلتورو خۆشەویستی
ن-دانا كمال
چەند شەوە کاری من سەرنجدانی ئەو ڕەخنانەیە گیراون لە پەیکەری ( کلتورو خۆشەویستی ) هاوڕێی ئەزیز زیرەک میرە لەلایەن هونەرمەندان و نوسەران و بگرە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبوکیش بەخوێنەوارو نەحوێنەدەوارەوە.
لێرە فێندەمێنتاڵی کلتور هەمیشە فۆبیایەک بووە بۆ لەنێوبردنی تاک، تاکێک نە دەتوانێ ئازادبێ و لە هەمانکاتدا کلتورێکی بەزۆر سەپێنراوە بەسەریدا، لەم دۆخەدا تاک شوناسی خود لەدەستدەدا، خودێک کە پەلەقاژەی دەرچوونیەتی لە هەژموونی کلتورێکی خوێناوی و داڕزیو داتەپیو و تۆش دەتوانی بڵێی سەخیف، یان کلتورێکی خوێڕی. شاعیری ئەڵمانی شیللەر لە ڕستەیەکدا هێما بۆ ئەوە دەکات و دەڵێت: " خودبوون نییە، بەڵکو هەبوونە" 
ئەم گوزارشتەی شیللەر مانای ئەوە دەدا کە خودێک نییە ئەگەر هەشبێ بە جۆرێک ونە. ڕوونتر بڵێم ئێمە جۆرێک لە خودێتی بەسەرمان سەپێنراوە. ئەو چەند ڕستەیەی سەرەوەم هێمابوو بۆ ونبوونی شوناسی تاک کە ئێمەی مرۆی ڕۆژهەڵاتی و بیزات کورد
عەوداڵی دۆزینەوەین.
بۆکۆڤسکی هەمیشە دەیگوت: مرۆڤی بێ کلتور مرۆڤی بێ شوناسە. بەجۆرێک مرۆڤ کلتوری نەبوو، خۆشی نییە. 
ئێوارەیەک دوای تەوابوونی کارەکەم بۆ پشوویەک ڕووم کردە پارکی ئازادی بۆ ئەوەی هەناسەیەکی پاک هەڵمژم، دیتم کچ و کوڕێکی جوان لەسەر کورسییەک دانیشتبوون و ئەوینیان دەگۆڕییەوە. دوای پازدە خولەک دەنگەدەنگێک لە دوامەوە دروستبوو، کچێک بە گریانەوە هاواری دەکرد
فریاکەون، تا فریای نێوبژی کەوتم برای کچەکە دەموچاوی خۆشەویستی خوشکەکەیی پڕ کردبوو لەخوێن! 
هەمووان لێرە شیکەرەوەی پەیکەرو ئەو تابلۆیانەین ئافرەتی تیا بەرجەستە کراوە. بەڵام هیچمان ئامادەنین خوشکەکەمان ببینین دەستی لەناو دەستی مرۆڤێک، کوردێک بێت! لێرەوە جەهل و حەماقەت دەستپێدەکات. بەجۆرێک وەک پەتای کولێراکەی مارکێز جەستەمان دەتەنێت، کولمان دەکات لە کوشتنێکی مایەپوچ، دەمانکات بە جەلادێکی خوێڕی، ئیتر فێندەمێنتاڵی کلتور دەبێتە فۆبیاو شوناسی تاک وندەکات!
پەیکەری کلتورو خۆشەویستی گەر لە شارەکەی لۆرکا با، یان لە شارەکەی بۆکۆڤسکی یاخود شارەکەی داڤێنشی با، گومانتان زەڕڕەیەک نەبێت دەبووە پەیکەری سەددە. دەبوو سەددەیەک توێژیاران و هونەرمەندانی ئەمریکاو ئەوروپا وەک دۆزەخەکەی دانتی خەریک دۆزینەوەی کۆدی ئەو پەیکەرە بان. بەڵام لێرە نە مرۆڤ نرخی هەیە نە هونەر!
وەک عەبدوڵا گۆرانی شاعیر دەڵێت:

بەڵێ دیارە لەناو قەومی بەسیتا قەدری سەنعاتکار
وەکو عەکسی قەمەر وایە لەناو حەوزێکی لیخندا

Source:Site Kurdistan ART

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...