کاتێک هونەرى شێوەکارى دەبێتە گاڵتە جارى

ئیتر بێ دەنگ نابم
کاتێک هونەرى شێوەکارى دەبێتە گاڵتە جارى
2018نووسینی-زامۆئا داراغا

( المهرجان الدولي الاول للفن التشكيلي ) موسڵ بە نموونە.
ئەوەى ئێستا روودەدات لە بوارى هونەرى شێوەکاریدا لە هەرێمى کوردستان و عراق بە گشتى دابەزینێکى ترسناکە لەسەر ئاستى هونەر و تێگەیشتنمان بۆ هونەر, دەبێت چ هۆکارێک وابکات کە ئەم جۆرە لە چالاکی بخرێنە پاڵ هونەرى شێوەکارى و هونەر بە گشتى کە لە بنەڕەتدا هیچ پیوەندیەکى نیە بە هونەرەوە, ئایا وێنە کێشان لە ناو دار و بەردى روخاوى باڵەخانەکانى شار موسل چ پیامێکى هونەرى لە پشتەوەیە؟؟ کە تائێستا شارەکە وەک بازگەیەکى سەربازىوایە و مرۆڤەکان کەسیان نەگەڕاونەتەوە بۆ ناو شارەکەو لە سادەترین شێوەى ژیان بێ بەشن, وە تائێستاش لاشەى مردوەکان لە ژیر باڵەخانەکاندا دەرنەهێنراون. هونەرێک بۆ شارێکى جۆڵ و وێرانە, هونەرێک بۆ هاولاتى شارێک کە نان و ئاو و ئاسایشیان نییە دەبێت چ هونەرێکبێت وە لە چ ئاستێکدابێت, ئیڤێنتێکى هونەرى لە ژێر سایەى پۆلیس و ئاسایشدا بپارێزرێت و لە کۆتایدا کەسێکى سەربازى خەلات ببخشێنەوە بە سەر هونەرمەندەکاندا دەبێت چى بێت؟؟ لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەمە چ گەوجاندنێکە بەرێوە دەچێت, ئەمە چ پلانێکە بۆ شێواندنى هونەر لە دواى وێرانکردنى داعش بۆ هەموو شوێنەوارەکان و مۆزەخانە و شوێنە کولتوریەکانى ئەم شارە, ئەمە چ نمایشێکە کە بینەرى نییە و هەموو بینەرەکان ئاوارەى کەمپەکانن, ئەم گەوجاندنە بە ناوى هونەرەوە وە بەتایبەتى بە ناوى هونەرى شێوەکاریەوە دەکرێت تەنها بازرگانییەکى ئاست نزمە و کاڵایەکى چواوى ئێکس پایەرە دەفرۆشرێت بە خەڵکى شارى موسڵ لە نزمترین ئاستدا, ئەم شێوازە لە نمایش هەموو ئەو ( سمپۆزیۆمانەم ) بە بیر دەهێنێتەوە کە لە شارە گەشتیارەکانى کەنار دەریاکان دەکرێت بۆ هێنانى گەشتیارى بۆ ئەو شارە بە سەربردنى کاێکى خۆش و بینینى شوێنە گەشتیاریەکان, بەلام لێرەدا شارێکى برس و وێران دەکرێت بە ئامانج و کاسپى پێوە دەکرێت لە ژێر ناوى هونەردا. 



Source:Site Kurdistan ART


No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...