Murals in Sulaymaniyah south of Kurdistan دیواربه‌ندییه‌ك بۆ ژینگه‌


دیواربه‌ندییه‌ك بۆ ژینگه‌
به‌ ناونیشانی (دیواربه‌ندییه‌ك بۆ ژینگه‌) هه‌ریه‌ك له‌ خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی (ئه‌یوب ره‌ئوف، مینا حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د حسێن) به‌شێك له‌ دیواری گه‌ڕه‌كی خاك له‌ شاری سلێمانیان به‌ خۆبه‌خشانه‌ ره‌نگ كردووه‌
ئه‌و ره‌نگكردنه‌یان به‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌ كه‌ گوزارشته‌ له‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌ جیهان به‌گشتی و له‌ كوردستان به‌تایبه‌تی رووی له‌ ژینگه‌ كردووه‌
ئه‌و سێ خوێندكاره‌ ده‌ڵێن: پێویسته‌ هونه‌رمه‌ندان هه‌وڵبده‌ن كاره‌كانیان بخه‌نه‌ خزمه‌تی هۆشیاری هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌گشتی و كاره‌كانیان له‌ناو هۆڵی نمایشكردندا بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتی بینه‌ری بن














Source:Site Kurdistan ART


No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...