نیگار كێشی كورد (عمر سه‌رابی) ساڵی 1971، له‌قه‌ڵادزێ له‌دایك بووم و هه‌ر له‌وێ ئه‌ژیم له گه‌ره‌كی كاره‌با ، دوای گه‌رانه‌وه‌م له وڵاتی یۆنان و ئیتالیا و بولگاریا چه‌ند جارێك هه‌ر له توركیا ئه‌گریسامه‌وه بۆ ئیش كردن و پاره په‌یداكردن بۆئه‌وه‌ی دیسانه‌وه شانسی خۆم تاقی بكه‌وه دوای 3 ساڵ هات و چۆ و مانه‌وه‌م له ئیستانبولی توركیا له ساڵی 2000 به‌هۆی هه‌ڵه كار كردن بربره‌ی پشتم توشی زیان بوو قاچه‌كانم له‌كاركه‌وت واتا 15 ساڵه كه‌مئه‌ندامم ، 8 براو 2 خوشك و باوك و دایكم له‌ژیاندان، هه‌ر له ژیانی سه‌ره‌تای ئاره‌زووی وێنه‌كێشانم هه‌بووه بۆیه له‌وه‌تی كه‌مئه‌ندامم حه‌زم كرد یه‌كێك له ئاره‌زوه‌كانی منداڵیم زیندو بكه‌مه‌وه ، ئه‌ویش شێوه‌كارییه ، نزیكه‌ی 14 ساڵه به‌به‌رده‌وامی شه‌و ڕۆژ وێنه ئه‌كێشم ، هیوای من ژیانێكی شایسته بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و وه هه‌روه‌ها بتوانم پێگه‌یه‌ك وه خزمه‌تێك به هونه‌ری كوردی بكه‌م له‌چاو ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی ئێمه‌ی كه‌ئه‌ندامان هه‌مانه ، جگه له‌وه توركی و فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ئه‌زانم و كه‌مێكیش ئینگلیزی .داواكاریم له گه‌نجان ئه‌وه‌یه ئیلتیمایان بۆ خاك وڵات هه‌بێت چونكه ئه‌و گه‌نجانه هیوای دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مانن، وه هیوام وایه هه‌موومان له خزمه‌تی هونه‌ری كوردیدابین هونه‌ر لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست بكه‌ین چونكه له‌رێگای هونه‌ره‌وه ئه‌توانین خۆمان به جیهان بناسین و نه‌هامه‌تیه‌كانمان نیشانی ده‌ره‌وه بده‌ین.
پێشانگه‌ی تایبه‌تی
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ سلێمانی له‌گه‌له‌ری هونه‌ری بابان 2008
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ یه‌كه‌مین فیستڤاڵی هونه‌ری له‌قه‌ڵادزێ 2008
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ په‌نجه‌ی شێوه‌كار هاوخه‌باتی گه‌لان بووه 2007
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ تایبه‌ت به كاره‌ساتی 24/4 كاره‌سات و راپه‌رین 2006
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ به‌رائه‌ت و به‌رخودان 2008
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ باغی گشتی قه‌ڵادزێ بۆ لیژنه‌ی باڵای ڕێكخراوه‌كان له پشده‌ر 2009
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ باغی گشتی قه‌ڵادزێ له‌ژێر ناونیشانی به‌عس خاپوری كرد و ئێمه‌ش ئاوه‌دانمان كرده‌وه 2010
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ بۆردومان كردنی شاری قه‌ڵادزێ 2012
پێشانگای تایبه‌تی/ له‌یادی راپه‌رین و ڕاگواستنی قه‌ڵادزێ 2013
پێشانگه‌ی تایبه‌تی/ له‌هۆڵی فه‌قێ احمدی داره‌شمانه 2014
وه چه‌ندین پێشانگای ترم كردۆته‌وه به‌داخه‌وه كات و به‌رواره‌كانم بیر نه‌ماوه ، زۆری پێشانگاكانم رێكخراوی ئازادی لاوان و به‌رێز مامۆستا ابراهیم حسن محمد و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر و شاره‌وانی و قایمقایم و هه‌ندێك رێكخراو سه‌رپه‌رشتیان كردووه.
پێشانگه‌ی هاوبه‌ش
پێشانگه‌ی هاوبه‌ش / دووه‌مین فیستڤاڵی پێشبركێی شێوه‌كاری له شاری سلێمانی توانیم پله‌ی پێنجه‌م به‌ده‌ست بێنم 2009
No comments:
Post a Comment