پێشانگه‌ی شێوه‌كاری هه‌ردوو شێوه‌كار لانه‌ سیروان نوری‌ و سه‌رخێل جه‌مال 2014

 كۆمه‌ڵه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ كورد به‌هاوكاری‌ ده‌زگای‌ جه‌مال عیرفان و كۆره‌ك تلیكۆم پێشه‌نگای هاوبه‌شی‌ هه‌ردووه‌ شێوه‌كار (لانه‌ سیروان ، سه‌رخێل جه‌مال) كرایه‌وه‌ له‌م پێشه‌نگایه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌هونه‌رمه‌ندان چه‌ندین تابلۆی‌ قه‌باره‌ جیاوازیان نمایشكردبووه‌ له‌م پێشه‌نگایه‌دا كه‌ ژماریه‌كی‌ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ی‌ پێشه‌نگاكه‌ بوون كه‌ ماوه‌ی‌ چوار رۆژه‌ ده‌خایه‌نێت.








كچه‌ هونه‌رمه‌ند ی‌ شێوه‌كار، لانه‌ سیروان نوری‌ له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1984ی سلێمانییه‌ و بڕوانامه‌ی دبلۆمی له‌ په‌یمانه‌گه‌ی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ سلێمانی‌ / به‌شی‌ شێوه‌كار ساڵی‌ (2003-2004)  و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیشی له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌  به‌شی‌ ئینگلیزی‌ 2008- 2009 به‌شداری‌ كردووه‌  له‌ زیاتر 20  پێشانگای‌ هاوبه‌شی شێوه‌كاریی‌ له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ سلێمانی‌ كردووه‌ و ئێستا فه‌رمانبه‌ر له‌ به‌رێوه‌به‌رێتی‌ هونه‌ری‌ شێوه‌كاری‌ .

 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، سه‌رخێل جه‌مال محه‌مه‌د له‌دایكبووی ساڵی له‌ 1982ی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ بڕوانامه‌ی دبلۆمی له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی-به‌شی‌  شێوه‌كاری ساڵی 2003- 2004 و بكالۆریۆسیشی له‌ كۆلێژی هونه‌ر له‌ زانكوی سلێمانی ساڵی 2010- 2011 وه‌رگرتووه‌و به‌شداریی‌  له‌ كوَمه‌لێك پێشانگای‌ هاوبه‌شی شێوه‌كاریی‌ و پڕۆژه‌ی هونه‌ری‌ له‌ سلیمانی‌ له‌ ساڵانی 2004 بۆ 2014 كردووه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ هونه‌ری‌ شیوه‌كاریی‌ سلێمانی‌. 






Source:Site xendan

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...