ناوی پرۆژە پاشماوەکانی جەنگ. پرۆژەی :شێوەکار هێرۆ کەریم . ئهم پرۆژهیه له لە ئایاری ساڵی ۲٠٠۳ دوای پرۆسهی ئازادكردنی عێراق دروستكراوه له لایهن (هێرۆکەریم) بیرۆکەی پرۆژەکە دانراوە و ههروهها هونهرمهندان ( ئاکام عومەر - شیروان فاتح.- ساکار فاروق - سەرباز صابر)
ههروهها به بهشداری منداڵانی کازیوەی سەراو سەرشەقام ( منداڵ پارێزی كوردستان) دروستكراوه
بیرۆكهی كارهكه.
شێوەکار هێرۆ کەریم خاوهنی پرۆژه كه دهڵێت بیرۆكهی كارهكه ئەوە بوو چۆن لەدوای جەنگ ئەوکەرەستە جانگیانەی بەکار هاتبون بۆ جەنگ و کوشتن. وەزیفەیان بگۆریت بۆ شتێکی تر بەدەر لە کوشتن ، بۆیە ئەوکاتەی پرۆژەکەی تیا ئەنجامدرا سوپای ئەمریکا خەریکی کۆکردنەوەو لابردنی ئەو تانک و مدەرعە سوتاو تیکشکاوانەبوو کۆی ئەکردنەوەوفڕێیان ئەدان و ناوشاریان لەئاسەواری جەنگ پاک ئەکردەوە ،بەهەوڵی مناڵپارێزی کوردستان کە من و هاورێ هونەرمەندەکانی کە م لە منداڵپارێز کارمان دەکررد لە سێکتەری پەروەردە بەسەپەرشتی لێپرسراوی بەشەکە کاوان فەرەج کەزۆر هەوڵی دا و قسەی لەگەڵ ئەمریکیەکان کرد کە تەنها یەک تانکمان بۆ بهێڵنەوە بۆ ئەنجام دانی پرۆژەکە بۆیە هەوڵەکەی سەریگرت و ئەوانیش بیرۆکەکەیان لا جوان بوو بۆیه ئەوەی دەروازەی کەرکوکیان بۆ داناین و به گونجاویان زانی
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment