پڕۆژەی كــــات تایبه‌ت به‌ خاتو ره‌یان نه‌جم



 یەکێک لە پرۆژەکانی (ئەم مرۆڤانە کار دەکەن) ،پڕۆژەی "كــــات" بوو

کات هەمیشە لە تێپەڕبووندایە، بەم چەشنە ڕۆتینی ژیان دروست دەکات ئیدی کاریگەری ئەرێنی یاخوود نەرێنی دەبێت ، بەردەوام لە دووبارەبوونەوەدایە. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بۆ من "کــات" بە جۆرێک لە جۆرەکان  دەتوانێت  مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ بکات.

پڕۆژەی کات نوسینەوەی کاتژمێر بوو بۆ ماوەی دە کاتژمێر لە گەلەری زاڵگە  بە بەردەوامی، ئەزموونێکی جیاواز و سەرکەوتوو بوو ، هەڵبەت بە بێ هاوکاری هاوڕێیان نەدەبوو ،بە پێویستی دەزانم سوپاسی  (ئاڤان عومەر) بکەم هەر لەسەرەتای دروست بوونی کارەکەمەوە لەگەڵم بوو ، سوپاس بۆ( شیروان فاتیح) تەواوی ڕۆژەکە لەگەڵم مایەوە ، سوپاس بۆ ( چیا  ، هێمن ، گران، هاژە، لەرێ، ژیلیا، هۆمەن ،ژێوار،کیژان  ) .. یەک دنیا ئەزیزی تر کە هاوکارم بوون ..

زۆر ببورن ئەو ئەزیزانەی کە ڕۆژانی دواتر هاتبوون بۆ گەلەرییەکە و لەوێ نەبووم ..

ره‌یان نه‌جم









No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...