شێوه‌كار هادی هونه‌ر (شێوه‌كار و دیزاینه‌ر)

 



هادی هونه‌ر (شێوه‌كار و دیزاینه‌ر)

---------------------

هادی رسوڵ احمد

له‌ دایكبووی ساڵی 1983 / قه‌ڵادزێ

ده‌رچووی زانكۆی سلێمانی / كۆلێجی هونه‌ر - به‌شی شێوه‌كاری - وێنه‌كێشان / 2007-2008

پێشانگای تایبه‌تی

-----------------

پێشانگای تایبه‌تی ( كاره‌سات و مه‌رگ ) قه‌ڵادزێ 1998

پێشانگای تایبه‌تی ( نه‌فره‌ت له‌ به‌عس ) قه‌ڵادزێ 2002

پێشانگای تایبه‌تی ( له‌ یادی 5 ئازار ) رانیه‌ 2001

پێشانگای تایبه‌تی ( ئێره‌ نابێته‌ خاكی هیچ ناوێك ) قه‌ڵادزێ 2012

پێشانگای هاوبه‌ش

-------------------

پێشانگای هاوبه‌ش ( بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ) سڵیمانی - 2006

پێشانگای هاوبه‌ش ( بۆ كاره‌ساتی 5 ئازار ) رانیه‌ 2013

پێشانگای هاوبه‌ش ( بۆ كاره‌ساتی 24/4 ی قه‌ڵادزێ ) قه‌ڵادزێ 2013

پێشانگای هاوبه‌ش (بۆ مامۆستایانی هونه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر – چالاكی هونه‌ری ، هۆڵی چالاكی هونه‌ری  ، بۆ ساڵه‌كانی  ( 2009 تاكو 2020)

سمپۆزیۆمی کوردستان نیشتیمانێک لەڕەنگ لەپێناو ئاشتی و پێکەوە ژیان

--------------------------------------------

سمپۆزیۆم و پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كاری كه‌ شێوه‌كارانی چه‌ندین وڵاتی له‌ خۆی گرتبوو وه‌ك وڵاتی ئه‌رده‌ن و قه‌ته‌ره‌ و ئێران و لوبنان و عێراق و توركیاو كوردستان له‌ شاری رانیه‌ له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی رانیه‌ ئه‌نجامدرا ، ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چالاکیەکانی سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری به‌ناونیشانی سمپۆزیۆمی کوردستان نیشتیمانێک لەڕەنگ لەپێناو ئاشتی و پێکەوە ژیان. 2015

پێشانگای هاوبەشی گروپی هونەری دڵخواز بۆ 174 هونەرمەندی شێوەکاری کوردستانی باشور 12/7/2017 لە سلێمانی لە گەلەری نیشتیمانی ئەمنەسورەکە.


پێشانگای فۆتۆگرافی

-------------

پێشانگای فۆتۆگرافی ( چه‌ند ساتێك بۆ خۆشه‌ویستی منداڵ ) قه‌ڵادزێ 2009

پرۆژه‌ی هونه‌ری دیواربه‌ند

---------------

پرۆژه‌ی دیواربه‌ند له‌سه‌ر دیواری سه‌نته‌ری گه‌نجان له‌ سلێمانی دژی بریاره‌كه‌ی هاملتۆن له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ خوێندكارانی كۆلێجی هونه‌ر ساڵی 2007

پرۆژه‌ی دیواربه‌ند ( سروشت ) ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌ی هه‌رمێن ئه‌نجامم داوه‌ له‌ ساڵی 2008-2009

پرۆژه‌ی دیواربه‌ند ( گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی قه‌ڵادزێ ) له‌سه‌ر دیواری پاركی پیره‌مێرد له‌ قه‌ڵادزێ به‌هاوكاری شاره‌وانی قه‌ڵادزێ له‌گه‌ڵ مامۆستا ( ئاكام قوربانی ) پرۆژه‌كه‌مان ته‌واو كرد ساڵی 2014

پرۆژه‌ی دیواربه‌ند له‌سه‌ر دیواری چالاكی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر به‌ هاوكاری چالاكی هونه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا ( نه‌به‌ز حاجی و ئاكام قوربانی ) پرۆژه‌كه‌مان ته‌واو كرد ساڵی 2015

پڕۆژه‌ی ئۆنلاین

پڕۆژەی هونەری ( گیانی پاک ) ئەم پڕۆژەیە دژی کارە قێزەوەنەکانی گروپی تیرۆریستی داعش بوو ٫ سەرجەم کارەکان بە کۆمپیوتەر کرا بوون و ڕاستەوخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نمایش کرا ۲۰۱٥-۲۰۱٦

پڕۆژه‌ی په‌یكه‌رسازی

پەیکەری  (حاجی نەنە سەلمەی مامان)

ئەم پەیکەرە بەهاوبەشی لەگەڵ (زانیار قادر) ئەنجاممان داوە ، بەرزی پەیکەرەکە (دوو مەتر و بیست و پێنج سانتیمەترە ) ، (فایبەرگڵاس) وەک مەوادی سەرەکی بەکارهاتووه‌. (2020)












No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...