شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە پهیكهری( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە ) لە شاری قەڵادزێ شكێنرا
كوردستان ئارت بۆپشت راستكردنهوهی ئهم ههواڵه پهیوهندی كرد به پهیكهرساز (هادی هونهر)
ناوبراو گوتی شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە ئهم پهیكهرهی ( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە )هێرشی کراوەتەسەر و شکێنراوە ، ئامێری شۆڤڵ بەکارهاتووە بۆ ڕووخاندنی ، بنکەی نەهێشتنی تاوان و پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ لێکۆلینەوەیان دەست پێکردووە.
له پرسیارێكی كوردستان ئارت ئاخۆ هۆكاری شكاندنی ئهم پهیكهره چیه؟ ناو براو گوتی هۆکاری شکاندنی ئەم پەیکەرە نادیارە ،
بەڵام ئەمە ھەر شکاندنێکی ئاسایی نیە، بەڵکو زەنگێکی مەترسیداری دروستبوونی فکرێکی کۆنەپەرست و تاریک بین و دوور لە سەقافەتە. ئەمە سەرھەڵدانی ڕەشبینی و دژایەتی کردنی جوانیەکانە لەلایەن کەسانیێک کە خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی ترسناکن.
شکاندنی پەیکەر لەم سەردەمەدا ، ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ سەرھەڵدانی بیرێکی دەمارگیرو توندڕەوو عەقڵیەتێکی تاریک و کۆنەپەرست و دواکەوتوو ، جا ئەم ڕقە ڕقی دینی بێت یان ڕقی شەخسی و چینایەتی ، بەرھەمی بیرێکە ژیان و دنیا بەھەموو جیاوازیەکانەوە ڕەتدەکاتەوە.
پەیکەری فەقێ ئەحمەد لە ڕووانگە مێژووییەکەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە کەسایەتییەکی مێژوویی و سەرکردەیەکی لێهاتوو بووە لەسەردەمەکەی خۆیدا ، ئەمە هۆکارێکە بۆ شکاندن و رووخاندنی ، هەروەها ئەو پاڕکەی کە پەیکەرەکەی لێ دانراوە لە سەرەتای شارە و شوێنەکە کەمێک چۆڵە بەتایبەت لە کاتی شەودا ، ئەمەش دەرفەتی زیاتری داوە بەو کەسانەی ئەم کارە قێزەونە ئەنجام بدەن
لهپرسیارێكی تری كوردستان ئارت ؟
پێش ئەو پەیکەرەش پەیکەری تر هەبوە شکێنڕابێت ، کەسیش نەی زانیبێت کێ بوە ؟
ناوبراو گوتی. بێگومان پەیکەر هەبووە کە پێشتر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شکێنراوە ، بەتایبەت پەیکەری شەهید سنەوبەر ، چەندین پەیکەری تر هەیە کە لە ناو شار و لە دەروازەی شار دانراوە بەڵام تا ئێستا ماونەتەوە و نەشکێنراون.
له دووا وتهی پهیكهرساز هادی هونهر دهڵێت هیوام ئەوەیە ئاستی ڕۆشنبیری هاوڵاتیان بەرامبەر هونەر و کارە هونەرییەکان بەرزتر بێت ، ئەم پەیکەرە بوو بە موڵکی گشتی ، بۆیە بە کارێکی تیرۆرستی دەزانم ، هیوادارم تاوانباران دەستگیر بکرێن و بە هەمان مادەی تیرۆر سزا بدرێن. وە لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە زیاتر لە خەمی پاراستنی هونەر و کلتور بن، ڕێز گرتن و پاراستنی هونەر ، گێڕانەوەی شکۆی هونەرمەندە.
شایهنی باسه پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە لە شاری قەڵادزێ لە بەردەم پاڕکی شنە دانراوە، بەرزی پەیکەرەکە دوو مەتر و سی و پێنج سانتیمەتر بەرزە و قاعیدەکەشی دوو مەتر بەرزە ، ماتڕیاڵی فایبەرگڵاس بەکارهاتووە، ڕێکخراوی دینکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەکەلەپورکردنی پشدەر سەرپەرشتی کردووە ، کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بە سپۆنسەری بەرێز د. تەها رەسوڵ ئەنجامدراوە.
هادی هونەر و زانیار قادر کاری پەیکەرسازییەکەیان کردووە.
لە بەرواری 27/10/2020 پەردەی لەسەر لادرا
شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتەسەر و شکێنراوە ، ئامێری شۆڤڵ بەکارهاتووە بۆ ڕووخاندنی
No comments:
Post a Comment