تەیسەفون

تەیسەفون ناوی پایته‌ختی مێژوویی ئیمپراتۆریەتی ساسانیەڪان(226پ،ز- 651ز) بوو شاره‌ڪه‌ پێش تــــــــریش پایته‌ختی پارثه‌کان(٢٤٧پ.ز-٢٢٤ز) بووه‌ تەیسەفون ده‌که‌وێته‌ که‌ناری ڕۆژهــــه‌ڵاتی ڕووباری دیجله‌، له‌ 35 کیـلۆمەتری خوار به‌غدا. واتا به‌رامبه‌ر شوێنی جــارانی شاری سلوکیای گرێکیی سه‌رده‌می هێلینیی. دیارە مەبەستم هەمان شاری کۆن و مێژوو
ییە کەئێستا بەناوەکانی (المدائن، مەدائین)و (سەلما
ن پاک)یش دەناسرێت ...

کۆنترین دەرکەوتنی ناوی شارەکە، له‌ ته‌ورات، کتێبی عه‌زرا، به‌ شێوه‌ی Kasfia، کاسفیا هاتووه‌، که‌ شاره‌زا
یان لایان وایه‌ هــــــاوڕه‌گه‌ له‌گه‌ڵ ناوی کاسییه‌کان و ده‌ریای کاسپێن یان قه‌زوین واتاناوەکەی دەگەڕێتەوە سەر ناوی گەلی هیندۆروپیی کاسیی، کە ڕەنگە هەر ئەوانیش ئاوەدانیان کردبێتەوە ...

ته‌یسه‌فون له‌ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینیدا، به‌ گه‌وره‌
ترین شاری سه‌رگۆی زه‌وی داده‌ندرا، به‌ڕووبه‌ری 30 کلم چوارگۆشه‌ییه‌وه‌. سه‌ره‌تا به‌ زمـــــــانی گرێکیی پێیگوتراوه ‌T(h)esifon، تهێسیفۆن، ئینجـــــــــــــا Et(h)esifon، ئێتهیسیفۆن. دره‌نگتریـــــــــش بۆته ‌ktesiphon، کتێسیفۆن. له‌ لاتینیی Ctesifon، که‌ به‌ تێسیفۆن گۆکراوه‌ له‌ده‌قه‌کانی پارتیی وسوغدیی
و سریانییش Tyspun، تیسپوون. له‌ په‌هـــــــله‌ویی Tisfun، تیسفون. له‌ عـــەره‌بییدا، ناوی شارەکە، بە شێوەکانی (طیسفون، ته‌یسه‌فون) و (قــــطیسفون، قه‌ته‌یسفون) هاتووە. دواتر، له‌به‌ر گه‌وره‌یی شارەکە، ناویان ناوه‌ (المـــــــدائن، مه‌دائین)، به‌ واتای شاران، چونکە کەناڵەکانی ڕووباری دیجلە، شارەکەی کردبووە سێ بەشی لێکدابڕاو، کە وەک سێ شاری سەربەخــۆ وابووە له‌ئه‌رمه‌نیی کۆن شارەکە پێیگوتراوە Tizbon، تیزبۆن ...


کاتێک که‌ گرێکه‌کان له‌ ساڵی 305پ.ز، شاری سلوکیا
یان، لەسەر ڕووباری دیجلە و کەناری بەرامبەر تەیسە
فون دروست کـــــرد، Ctesiphon، کتێسیفۆن، تەنیا زستانه‌ هــــــه‌وار و گوندێکی بچوکی لێ مابووە‌، که‌ سکێت و پارثه‌کان لێی ده‌مانه‌وه‌. دره‌نگتر، شوێنەکە بۆته‌ زستانه‌ هه‌واری پاشایانی پارث. ئه‌وان زستانان له‌ هه‌مه‌دانه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ ئه‌وێ و چـــه‌ندان کۆشکیان تێدا دروست کرد، تا دێیه‌که‌ بووه‌ شار ...

ڕۆمانه‌کان و دواتـریش ڕۆمە بێزه‌نتییەکان، لەشەڕو پەلامارەکانیانـدا بۆ سەر کوردستان، سه‌رجه‌م پێنج جاران، شاره‌که‌یان داگیر کردووه‌. عەره‌به‌کانیش له‌ ساڵی 637ز حوکومیان بەسەردا کردو لەژێر دەسەڵا
تیاندا بوو. موسولمانان ماوه‌یه‌ک، سه‌لمانی فارسیان کــــــــــرده‌ فه‌رمانڕه‌وای شار،چونکە بۆخۆی خەڵکی 
دهلۆرانی نزیک خـانەقین و قەسری شیرین بووە و شارەزای شارەکە و ناوچەکە بوو ...
کاتێک کە ئەبو جەعفەری مەنسوری خەلیفەی دووەمی عەباسیان(٧٥٤-٧٧٥ز)، لە ساڵی ٧٦٤ز بڕیاری دروست کردنی شاری بەغدای دا، ئەو زوو ھاتە سەر ئەو باوەڕە کە ئەو شوێنەی ھەڵیدەبژێرێت، نابێت زۆر لە تەیسە
فونی پایتەختی ساسانیان دوور بێت، چونکە کۆشک و تەلار و شورە و لادیوار و داروپەردوو و کەلاوەکانی تەیسەفون، تەنیا کەرەستەی ساختمانیی نزیک و لەبار و باش بوون، کە بە ئاسانی و بە پەلە و بە خۆڕاییش چنگ دەکەوتن، تا بەکاریان بێنێت، بۆ دروستکردنی کۆشک و دیوەخان و سەراو مزگەوتی تازە، بۆخۆی و کەسانی دەرباری. بەمجۆرە تەیسەفون وێران کرا، تا بەغدا ئاوەدان بێت ...

نووسینی:شاسوار هەرشەمی

تاقی کیسرا ...

تاقی ڪیسرا دەڪەوێتە پەنجــا ڪیلۆمەتر لەباشوری ئێستای شاری بەغداد لەشارۆچکەی سلێمان پاک(مەدا
ئین ، تەیسەفون) مێژووی دروست کردنی بۆ 531 بۆ 579 زاینی دەگەڕێتەوە لەلایەن کیسرای یەکەم (ئەنو
شیروان)ی ساسانیەوە دروست کراوە بەرزی ئەم تاقە 29 مەتـرە و پانیەکەشی 26مەتـر و درێژی 42 مەترە

تاقی ڪیسرا مێژووی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ساسا
نیەکان دەگەڕێتەوە تاقی کـیسرا شاکارێکی بیناسازی گـــرنگ بووە بۆ ڕۆژگاری خـــۆی وکۆشکێکی شایستە بــووە بە گەورەی ئیپڕاتۆریەتی سـاسـانی لە ئـیستادا تاقی کیسرا پاشماوەی بیناسازیە سەرنج ڕاکیشەکەی هیشتا ماوەتەوە ...

ئەمساڵ بەهۆی زۆری باران بارین لەعێراق لایەکی ئەم شوێنەوارە ڕووخــــــا و دواتــر هەستان بە نۆژەن کرد
نەوەی ..




















Source: Archaeology page

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...