ڪۆلۆسیۆم ...
یەکێک لەپایتەختانە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان شاری رۆمایە لە ئیتاڵیا گــرنگيی ئیتاڵیا لهسهر ئاستی جیــهان لهوهدایه، كه خـــــــاوهن شارستانییەت و مێژووییهكی كۆن و دهوڵهمهنده رۆما ٣ملیۆن و ٣٠٠هـــەزار کەسی تـــــێدا دەژی و گەورەترین شاری ئیتاڵیایە، کاتێک بە شەقامەکانیـــــدا دەڕۆیت، دەیان و سەدان دیمەنی شوێنەواری کــــــــۆن و مێژوویی دەبینی، کە زۆربەیان لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی رۆمـا دروستکراون ...
ناودارترین شوێن لەو شارە گۆڕهپانی كـــــــــۆلۆسیۆمه، هەر کەسێک بچێتە رۆمـــــــــا سەردانی ئەو گۆڕەپانە دەکات، بە پێشکەوتووترین کاری ئەندازیاريی رۆمانەکان دادەنــرێت لە ٨٠ دەرگا خـــــەڵک دەتوانن بچـــــــــنە ژوورەوە و ٤ دەرگای تایبەتیشی هـــــــەیە بۆ چینە بەرزەکان، کە تایبەت بوون بە قەیسەر و بەرپرس و قەشەکان ...
گــــۆڕەپانەکە شێوەی هێلکەیيەو ٤٥٠ ساڵ وەکـــو گۆڕەپانی نمایشی مەرگ بەکارهێنراوە، وەکو باس دەکــــرێ بە هەزاران مرۆڤ لەم گـــۆڕەپانەدا کــــــوژراون لە ساڵی ١٩٩٩ گۆڕەپانی کۆلۆسیۆم کــــراوەتە هێماى بهرهنگاربوونهوهى لەسێدارەدان ئەگەر لەهەر ووڵاتێکى جیـــهان یاسای لەسێدارەدان قەدەغە بکرێت، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر گلۆپی رەنگاوڕەنگ لەوگۆڕەپانە پێدەکرێن.ئادمین :
ڪۆلۆسیۆم (Colosseum) گۆڕەپانێڪی ڪۆنی سەردەمی ڕۆمانیەکانە لە ڕۆما پایتەختی ئیتالیا ئەم گۆرەپانە دوای 70 بۆ 72 ساڵ دوای ساڵی زاینی دروست کراوە و لەساڵی 80 ی زاینی ڪۆتایی بە ڪارەڪانی هاتووە ڕۆمانیە ڪۆنەکان ئەم گۆڕەپانە ناوازەیەیان دروست کرد بۆ ئەوەی جەنگاوەری ئازا و ئاژەڵە دڕنــــدەکان بەیەکەوە زۆران بازی بکەن، ئەمەش بۆ دەرخستنی ئازایەتی خەڵکی ڕۆمیەکان بووە یاریگاکە توانای 50.000 تا 80.000 هەزار کەس لە خــــۆ دەگرێت کە لە 8 نهۆم پێک هاتووە ...
یەکێکە لەجــــوانترین نمونەی بیناسازیی لە جیهان کە زۆر بە توانایەکی جـیاواز ئیشی تێداکــــراوە و سەلیقەیی ڕۆمیەکان دەردەخــــات لە بواری ئەنـــــدازیاری و بیناسازیدا. دواتر ئەم گــــۆڕەپانە لە سەردەمی کوشتن و بڕینی مەسیحیەکان بووە شوێنی پەناگە بۆ ئەو خـــــەڵکەو هەر ئەو هۆکارەش بوو وای
لەم گۆرەپانە کــــــــــــرد تا ئێستا بمێنێت و بەردەوام دەستی چــــاکردنی بۆ درێژ بکرێت. کۆلۆسیۆم دەستنیشانکراوە وەک یەکێک لە شوێنە شوێنەواریە جیهانیەکان لەلایەن ڕێکخراوی یونسکـــــــــۆ لە ساڵی 1980. ساڵی 2007 وەک یەکێک لە 7 تەمین شتە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان هەڵبژێردرا. ساڵانە 5 ملیۆن گەشتیار سەردانیدەکات ...
Source: Archaeology page
No comments:
Post a Comment