Artwork Ceramic by Shilan Ibrahim~ Erbil south of Kurdistan


شیلان ئیبراهیم ره‌سول  ساڵی ١٩٧٥ شاری هه‌ولێردایك بووه‌  ده‌رچوی به‌شی شێوه‌كاری لقی (سیرامیك) ه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر ساڵانی ١٩٩٦-١٩٩٧ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ به‌شی شێوه‌كاری لقی (سیرامیك) ناوبراو ده‌بێته‌وه‌ مامۆستا له‌ به‌شی شێوه‌كاری  په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر . ناوبراو به‌شداری زۆرێك له‌ پێشانگه‌ هاوبه‌شه‌كانوو سه‌رجه‌م فیسیڤاڵه‌كانی په‌یمانگه‌ ی كردوه‌  هه‌روه‌ها به‌شدار ده‌بێت له‌ دیوار به‌ندی (مه‌م و زین) له‌ گه‌ڵ هونه‌ر مه‌ندی كۆچ كردوو سه‌ربه‌ست عومه‌ر 
له‌م دوایانه‌شدا جگه‌ له‌ به‌شداریه‌كانی له‌ پێشانگه‌و چالاكیه‌ هونه‌ریه‌كان به‌شێوه‌ی سلاید چالاكیه‌كانیان له‌ ئه‌مریكا نمایشكراوه‌ له‌ گه‌ڵ هونه‌ر مه‌ندی كۆچ كردوو سه‌ربه‌ست عومه‌ر  بۆدرێژه‌ دان به‌ خوێندن بروانامه‌ی  به‌ كالوریوس به‌ ده‌ستدێنێت له‌ به‌شی هونه‌ری گشتی له‌ شاری موساڵ ساڵی ٢٠٠٧ دواتر  ده‌بێته‌ سه‌رۆك به‌شی شێوه‌كاری له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر
Shilan Ibrahim Rasooul Born in Erbil south of Kurdistan 1975 . Graduate of the Fine Arts Institute  the Ceramic  Department Erbil 1997-1996
in 1998 - Art teacher at the  Fine arts Institute  where she had been student  the Prior year
 Had partnership in a number of shows and cultural festival events in both kurdistan and iran 
cooperatively organized a slide art display with her husband in amer-ica









Source:Site Kurdistan ART 

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...