Flag sculpture: Salim Street ~ Sulaymaniyah south of Kurdistan

په يكه رى (ئالا كوردستان) له شه قامى سالمی شاری سلێمانی 

په يكه رى (ئالاى كوردستان) له شه قامى سالمی شاری سلێمانی .دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن خانمه‌ په‌یكه‌رسازی كورد(تارا خالید) له‌ رۆژی ئاڵای كوردستان 19-12-2016په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ هونه‌ریه‌ی لادرا
خاتو( تارا خالید)  له‌دایك بوی شاری سلێمانیه‌ .ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ 
جوانه‌كانی‌ سلێمانیه‌  به‌شی‌ په‌یكه‌ر سازیه‌  له‌ساڵی‌ 1995- 1996 .- به‌شداری‌ سه‌رجه‌م ڤیستڤاڵه‌كانی‌ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ كردووه‌ . هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندان پێشانگا هاوبه‌شه‌كان بووه‌ له‌شاره‌كانی كوردستان . وه‌به‌شداربوه‌ له‌ پرۆژه‌ی  وێنه‌كێشانی سه‌رشه‌قام له‌ نه‌ورۆزی2012 به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی . هه‌روه‌ها خاوه‌نی كاری چوارپه‌یكه‌ره‌ بۆبه‌رگری كردن له‌ ژینگه‌ له‌پاركی ئازادی ساڵی 2012  به‌هاوكاری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌. وه‌ كاری كردوه‌ له‌ بواری هونه‌ری منداڵان له‌ چیرۆك بۆ منداڵان و وێنه‌كێشانی نه‌خشه‌سازی  بۆبه‌رگ و ناوه‌وه‌ی په‌راوی هۆنراوه‌وئه‌ده‌بی به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌
 جگه‌ له‌ سازدانی ۆرك شۆپ و شانۆگه‌ری له‌ قوتابخانه‌كاندا وه‌ كردنه‌وه‌ی خولی فێربونی وێنه‌كێشان وه‌ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌هونه‌ریه‌كانی















Source:Site Kurdistan ART

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...