شێوه‌كاری كورد (روناك عزيز محمد) ناوی هونه‌ریه‌كه‌ی روناك عزیزه ،لەشاری کەرکوک لەدایکبووە.ساڵی 2000 کۆلیژی هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواوکردووە.لەساڵانی 2005 تا 2010 وەک مامۆستای وێنە ، لەسەرجەم چالاکی قوتابخانەکانی کەرکوک بەشداری کردووە.له ساڵانی 1995-2010 شه‌ش پێشەنگای تایبەتی لە بەغدا کردۆتەوە.هه‌روه‌ها شه‌ش پێشەنگای تایبەتی لە سوید کردۆتەوە. به‌شداری ده‌یان پیشانگای كردوه له عێراق و وڵاتی سوید. روناك عزيز له تابلۆكانیدا ده‌یه‌وێت خه‌موو كیشه‌و سیراعی مرۆڤه‌كان وه‌ك په‌یامێك بگه‌ینێت. لە ئیستادا نیشتەجێ وڵاتی سویدە و به‌رده‌وامی هه‌یه له‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانی
Source:Site Kurdistan ART

No comments:
Post a Comment