شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د له دایكبوی شاری سلێمانیه . ده‌رچوی به‌شی كارگێری- په‌یمانگه‌ی سلیمانیه ،ساڵی 1994 دێته نێو جیهانی هونه‌ر .شادان عه‌لی به‌شداری چه‌ندین پیشانگه‌ی هاو به‌شی كردوه له وڵات و شاره‌كانی- سلێمانی .گه‌رمیان. توركیا. جۆرجیا. ئه‌لمانیا
هه‌روه‌ها شادان هۆنراوه ده‌نوسێت و خاوه‌نی كتێبێكی شعریشه به‌ناوی (تۆ دڵمی یا خاكی نیشتمانمی) وه‌كو خۆی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش ده‌ربرینی ناخی تابلۆكانمه وه ك خاكی دایك
شادان عه‌لی بۆ (كوردستان ئارت ) وتی سه‌رجه‌م تابلۆكانم بۆ فرۆشتنه‌و تابلۆشم هه یه له مۆزه‌خانه‌ی توركیا له وڵاتی توركیا. ناوبراو ده‌ڵێت به‌كاره‌كانم زۆر ماندوو ده‌بم چونكه بابه‌تی سه‌رنج و تایبه‌تی هه‌ڵده‌بژێرم .بیركردنه‌وه‌ی قوڵی ئه‌وێت
شادان عه‌لی ده‌ڵێت ماڵه‌وه‌مان زۆر هاوكارمن و زۆریش حه‌ز به‌كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن . ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات ناوی له لیستی كتێبی (ئافره‌ته ناوداره‌كانی كورد)ه كه نوسه‌ره‌كه‌ی عه‌لی خه‌زنه‌داره
شادان عه‌لی له ئێستاشدا لێپسراوی به‌شی كتێبی كوردیه له (كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی )جگه له به‌رده‌وامبونی له سه‌ركاره هونه‌ریه‌كانی
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment