Artist: Ahmed Faiek Namo1964 ~Kirkuk south of Kurdistan



 Artist: Ahmed Faiek Namo


ھونەرمەندی شێوەکار 
ئەحمەد فایق - نامۆ
* لەریکەوتی ٢٤ / ٧ / ١٩٦٤ لەگەڕەکی ئەڵماس لەشاری کەرکوک ھاتووەتە دنیاوە . 
* دبلومی لەبەشی شێوەکاری پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەدەست ھیناوە .
* ئیستا لەشاری ماڵبۆرن ی ئوسترالیا دا ئەژیت . 
*لەساڵی ١٩٨٥ پێشانگای تایبەتی (سۆڵۆ) لەشاری کەرکوک کردۆتەوە . 
*لەساڵی ١٩٨٦ لەگەل (١٠) ھونەرمەندی تردا پَیشانگای ھاوبەشی ھونەرمەندانی کەرکوکیان لەشاری کەرکوک کردۆتەوە . 
*لەساڵی ١٩٨٨ بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی نیشتمانی لەشاری بەغدا کردووە . 
*لەساڵی ١٩٨٨ بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی ساڵیادی (٢٠٠) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لەشاری سلێمانیدا کردووە . 
*لەساڵی ١٩٩٢ بەشداری لەپێشانگایەکی ھاوبەش لەشاری کەرکوک کردووە . 
*لەساڵی ١٩٩٣ بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانيدا کردووە . 
*لەساڵی ١٩٩٦ بەشداری لەپێشانگایەکی ھاوبەش لەشاری ئەستنبول کردووە . 
*لەساڵی ١٩٩٧ بەشداری لەپێشانگایەکی ھاوبەشی سەنتەری شارەوانی داریبن بۆ ھونەر لە ماڵبۆرن کردووە . 
*لەساڵی ١٩٩٨ پێشانگای تایبەتی (سۆڵۆ) لەشاری ماڵبۆرن کردۆتەوە . 
*لەساڵی ٢٠٠٢ بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی ئەنیستیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە لە شاری ماڵبۆرن کردووە . 
*لەساڵی ٢٠٠٤بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی ئەنیستیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە لە فیستیڤاڵی کوردی لە شاری ماڵبۆرن کردووە . 
* لەساڵی ٢٠٠٥ بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی ھەفتەی پەنابەران ( M-R-C ) لە ماڵبۆرن کردووە .
* لەساڵی ٢٠٠٨ بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی ( A-D-E-C ) لە مەیدانی فیدرالی لە ماڵبۆرن کردووە.
* لەساڵی ٢٠٠٨ بەشداری لەپێشانگایەکی ھاوبەشی بەناوی ( لەشوێنیکەوە بۆ ئیرە ) لە زانکۆی ماڵبۆرن کردووە .
* لەساڵی ٢٠١٠ بەشداری لەپێشانگایەکی ھاوبەش لەداریبن شۆ ، لە ماڵبۆرن کردووە . 
* لەساڵی ٢٠١١ بەشداری لەپێشانگایەکی ھاوبەش لەداریبن شۆ ، لە ماڵبۆرن کردووە . 
* لەساڵی٢٠١٣بەشداری لەپێشانگای ھاوبەشی ( خەونبینین ) لە ماڵبۆرن کردووە .





No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...