شێوه‌كاری كورد(ئه‌سكه‌نده‌ر جامباز) ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان به یه‌كێك له نیگاركێشه ریالیزمه‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان ساڵی (1938 ) له گه‌ره‌كی سه‌عدوناوه‌ی شاری هه‌ولێر له دایك بووه. سه‌ره‌تایی خوێندنی له قوتابخانه‌ی (اربیل اولی)ته‌واوكردووه. ئه‌م قوتابخانه‌یه به یه‌كێك له كۆنترین قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر داده‌نرێت. (ئه‌سكه‌نده‌ر جامباز)ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و دواتریش خانه‌ی مامۆستایان ته‌واو ده‌كات و پاشان وه‌ك مامۆستایه‌ك داده‌مه‌زرێت. ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌رزی پیشه‌سازییه میللی و كاره ده‌ستییه‌كان بووه. جگه له هونه‌ری نیگاركێشان حه‌زی به مۆسیقا‌و ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه ش بووه. له به‌رواری (18/8/1994) به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر كۆچی دووایی كردوه
Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar
Photo:RebazOmar
No comments:
Post a Comment