.jpg)
یوسف محمد رێگا ساڵی1976 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه . ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێره بۆدرێژه‌دان به‌خوێندنی هونه‌ری چوار ساڵی خوێندنی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو ده‌كات . ساڵی 2003-2006ده‌بێته مامۆستای هونه‌ری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێره . پاشان روده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ولاتی سوید نیشته جێ ده بێت
یوسف محمد به‌شداری چه‌ندان پێشانگای هاوبه‌شی كردوه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خاوه‌نی ستۆدیۆی هونه‌ری خۆیه‌تی ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه له كاره هونه‌ریه‌كانی
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment