هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل له‌شاری هه‌ولێر له دایك بوه . بروانامه‌ی دبلۆمی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه كانی به‌غدا به ده‌ست هێناوه ، كۆرسی یه‌ك ساڵه‌ی (لیتۆگراف)ی له به‌رشلۆنه- ئیسپانیا ته‌واوكردووه. یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌هۆڵی (ئه‌یوبیه)ی شاری ههولێركردۆتهوه . هه‌روه‌ها دووه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌هۆڵی (پرات دی لوجانێر) به‌رشلۆنه- ئیسپانیا.بووه، سێیه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌ت له‌شاری ئه‌لمونێیه‌ر- ئیسپانیا.كردۆته‌وه . چواره‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌ت له‌هۆڵی (ئه‌لحه‌نه‌ش) ڤالێنسیا- ئیسپانیا. كردۆته‌وه . به‌شداری زیاتر له (30) پیشانگه‌ی هاوبهشداكردووه له (به‌غدا، هه‌ولێر، ئیتاڵیا، به‌رشلۆنه، ئهلمونێیكهر، ڤالێنسیا، بڕۆكسل، كۆپنهاگن، هۆڵنده، پۆڵنیا).هه‌ره‌ها سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (شێوه‌كاری)ییه
Source:Site Kurdistan ART

No comments:
Post a Comment