ئازاد ره‌شید ناسراوه به ئازاد ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ولێره‌و ساڵی 1970 له‌دایك بووه . تاپۆلی دووی ناوه‌ندی خوێندویه‌تی ماوه‌ی 18ساڵه خه‌ریكی نیگاركێشانه له سه‌رشه‌قام به‌رامبه‌ر به قه‌ڵای شاری هه‌ولێر. ئازاد ته‌نیا جگه له خولیای نیگاركێشی حه‌زبه مۆسیقاژه‌نینیش ده‌كات و ئامێر ساز ده‌ژه‌نێ رۆژانه كاته‌كانی به‌دروستكردن و كێشانه‌وه‌ی ئه‌و وێنه فۆتۆگرافیانه ده‌باته سه‌ر كه پێی دراوه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه بۆی بكێشێت . ئازاد ته‌نیا چه‌ندان نامیلكه‌ی ئاماده‌كردووه هه‌ر له پاڵ شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا ریزی كردوون بۆ فرۆشتن وه‌كو نامیلكه‌ی (بۆفێربونی وینه‌ی مرۆڤ)هه‌روه‌ها (بۆشیعرویادگاری) ئازاد ته‌نیا ده‌ڵێت . خه‌ڵكێكی زۆر من ده‌ناسێت و زۆر منیشیان خۆش ده‌وێت زۆرجاریش وێنه‌ی فۆتۆگرافیم له گه‌ڵ ده‌گرن
Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar
Photo:RebazOmar

No comments:
Post a Comment